<

لە كۆمەڵێك كاسبكارى حەق خوراو بۆ:

28/09/2011, 12:00 (GMT+1)
 
بەڕێز سەرۆكى هەرێم
بەڕێز سەرۆكى حكومەت
بەڕێز پارێزگارى هەولێر

بەڕێزان ئێمە وەك زیاتر لە 20 كەس كە خاوەنى پیشەو خاوەنى كارگەى بلۆك داواكارین كە داكۆَكى بكەن لە ئێمەى زوڵم لێكراو لە لایەن دوو بەڵێندەر هەریەكە بە ناوى (فرهاد+نەبەز) كە ئەركى درووست كردنى هەندێك خانوویان گرتۆتە ئەستۆ لە پڕۆژەى (پانك) كە دەكەوێتە شارۆچكەى عینكاوە لە پارێزگاى هەولێر. بەڕێزان ماوەى پتر لە شەش مانگە ئێمە كارمان كردووە لەم پڕۆژەیە ئەویش هەندێكمان كارى پیشەیمان ئەنجامداوە وەك نجار، حداد، وەستاو كرێكارى دیوار و هتد وە هەندێكیشمان بەشداربووینە بە فرۆشتنى كەرەستەى بیناسازى وەك بلۆك و شیش و چیمەنتۆ بەم دوو مقاولە (فرهاد+نەبەز) ئەویش بە ئاگادارى بەڕێوەبەرى پڕۆژەكە كە ناوى (فریاد)ە كە زۆرجار وەعدى بە ئێمە داوە كە پارەى ئێمە پارێزراوە لەلاى خۆى بەڵام وادیارە دواى تەواوبوونى پڕۆژەكە لە لایەن ئەم دوو مقاولە وە تسلیم كردنەوەى بە خاوەنى پڕۆژە (فریاد)، ئێستا دواى زیاتر لە شەش مانگ نە خاوەن كۆمپانیا خۆى كردۆتە خاوەن وە نە ئەو دوو مقاولە خۆیان كردۆتە خاوەن لە پارەى ئێمە بە جۆرێك ڕەفتارمان لە گەڵ دەكەن وەك بڵێى ئەوان ئەگەر نیوەى پارەكانیشمان بدەنەوە ئەوا خێر بە ئێمە دەكەن یان وەك بڵێ ى ئێمە شەریكى ئەوانین لە زەرەر هەرچەندە ئەوان لەمەو پێش چەند جارێك بە ئێمەیان ووتووە كە ئەوان قازانجیان كردووە لەو ئیشە وەك بەڵگەیەكیش بۆ قازانجى ئەو دوو مقاولە ئێمە لە سەر زمانى خاوەنى پڕۆژە (فریاد) بیستوومانە كە ئەو دوو مقاولە دوو خانوویان لەم پڕۆژەیە كڕیوە كە نرخى هەریەكەیان نزیكەى ($180000) سەدو هەشتا هەزار دۆلارە واتا ئەوان بە پارەى خوراوى ئێمە خانوویان كڕیوە، بەڕێزان ئەو دوو مقاولە خۆیان بە حزب و حكومەت دەزانن یەكێكیان دەڵى َ من ئاغى هەركیم لە گەڵە ئەویتریش دەڵێ من ئاكۆى شێمەى هاڕونم لە گەڵە وە خاوەنى پڕۆژەش دەڵێ ئەم پڕۆژەیە هى شێخ نیهاد بارزانیە ئێمەش لەو ناوەندە نازانین چى بكەین ،كە دەڵێن دەچین سكاڵا دەكەین لە لاى كاك نوزاد هادى ئەوان دەڵێن فەرموون ئێمە ئاسانكاریشتان بۆ دەكەین زۆر بە بێ منەتانە وەیان كە دەڵێن دەچین شكایەت دەكەین لە لاى حكومەت لە بەرامبەردا ئەوان دەڵێن ئێمە خۆمان حكومەتین، ئێستا ئەوان دەیانەوێت بەشێك لە پارەكەمان كەم بكەنەوە ئینجا لە پارەى ماوە ڕێژەیەكى كەمان بدەنەوە كە ئەمەش لە هیچ عورفێكى كارى مقاولات نەبووە كە مقاول حەقى دەیان كەس نەدات و بچێت زەوى و موڵكى پێبكرێت كە پارەى یەك خانووى ئەم پڕۆژەیە قەرزى هەرهەموومان پێدەدرێتەوە، ئێمە هیچ دەسەڵاتێكمان نیە جگە لەوەى ڕووى خۆمان بكەینەو ئێوەى دەسەڵات و حوكمەت تكاتان لێدەكەین حەق بگەڕێنەوە بۆ خاوەن حەق وە داكۆكى بكەن لە ئێمەو خۆتان بكەن بە خاوەنى پارەى ئێمە كە هەر یەك لە ئێمەش قەرزارى خەڵكى ترین وە بۆ ئەوەى مقاولى تریش هەقى خەڵكى تر نەخوات و كەرامەت و ماڵى خەڵكى كاسبكاریش پارێزراو بێت لە سایەى ئەم حكومەتە.
ژمارەى تەلەفۆنى مقاولەكان و بەڕێوەبەرى كۆمپانیا:
فرهاد: 07504101128
نەبەز:07504476771
فریاد:07504456548

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان