دکتۆر رۆژ خانووه‌که‌ی پارێزگاری هه‌ولێر ،مانگانه به 70 هه‌زار دۆلار به کرێداوه.
10/04/2011, 12:00 (GMT+1)

سه‌رچاوه‌که وتی: ئه‌و ماوه‌ی که به‌کرێدراوه ، دکتۆر رۆژ زیاتر له یه‌ک ملیۆن و پینسهد هه‌زار دۆلاری وه‌رگرتووه ، له کاتێکدا ئه‌و خانووه زیاتر له 3 جار له‌سه‌ر بوودجه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم ته‌عمیر کراوه و گۆرانکاری زۆروزه‌به‌ندی بۆ کراوه.
بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود به سه‌دان خانوو و موڵکی حکومه‌تیان له‌سه‌ر خۆیان تاپۆکردووه ، ده‌یانه‌ویت به چه‌ند موڵکێک خه‌ڵک چه‌واشه بکه‌ن . ئه‌و کۆمه‌لگایه‌ی که له ههوڵیره و به‌ناوی خانووه‌که‌ی عزهتدوری و دواتر سکرتاریه‌تی جه‌لال تاڵه‌بانی ناسراوه ، موڵکی حکومه‌ته ، نێچیر داگیری کردووه و له‌سه‌ر خۆیانی تاپۆکردووه ، رووبهریکی فره‌وانی داگیرکردووه و ده‌یه‌ها بینایه‌ی جۆراوجۆر له‌سه‌ر بوودجه‌ی دزراوی خه‌ڵکی کوردستان ، نێچیر بۆ خۆی دورستی کردووه. یه‌کێ له رۆژنامه‌وانه‌کانی تورک که سه‌ردانی ئه‌و کۆمه‌لگایه‌ی کردووه ده‌ڵێت: کاتێ به‌ناویدا ده‌سوڕێیته‌وه هه‌ست ناکه‌یت له هه‌ولیری به‌لکو واهه‌ست ده‌که‌یت له دوورگه‌یه‌کی گه‌شتیاری زۆر گرانبه‌های. به مه‌زه‌نده‌ی ئه‌و رۆژنامه‌وانه تورکییه که په‌یامنێری که‌ناڵێکی ته‌له‌فزیۆنی تورکییه و لای کوردستانپۆست ناوه‌که‌ی پارێزراوه ، ده‌ڵێت: باوه‌ڕ ناکه‌م له هیچ شوێنیک ئه‌و چێشتخانه و ئه‌و یاریگا و مه‌له‌وانگه و هۆڵی گه‌وره و پارکی جۆراوجۆره‌ی وه‌کو ئه‌و شوینه تیایبێت. نا‌توانیت به‌بێ به‌کارهێنانی ئۆتۆمۆبێلی تایبه‌ت له به‌ر فره‌وانی تێیدا بسوڕییتهوه ، کاره‌بای به‌رده‌وامی هه‌یه ، دوو فیده‌ری به‌رده‌وام و چه‌نده‌ها مولیده‌ی گه‌وره‌ی تیایه وه‌ک سپێر.
بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بارزانی ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌ویت موڵکی گشتی بده‌نه‌وه ، با، 1- ئه‌و کۆمه‌ڵگایه بده‌نه‌وه حکومه‌ت ، تا بیکات به شوێنێکی گشتی.2- سه‌رێ ره‌ش و سه‌لاحه‌ددین چۆڵ بکه‌ن. هه‌رکاتێ ئه‌و دووشوێنهیان چۆڵکرد ، خه‌ڵکی کوردستان باوه‌ڕییان پێده‌کات ، ئه‌گینا چه‌ند موڵکێک وه‌ک ئه‌وه‌ی دکتۆر رۆژ و ئه‌وانی دیکه هیچ نین له چاو ئه‌و شوێنانه و ئه‌و موڵکانه که بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود داگیریان کردووه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















