<

بۆ بەڕێز كاك نەوشیروان..دەنگدان بە تاڵەبانى گەورەترین خیانەتى نەتەوەیى یە

24/08/2010, 12:00 (GMT+1)


دەنگدان بە تاڵەبانى گەورەترین خیانەتى نەتەوەیى یە كە لیستى گۆڕران و لیستە ئۆپۆزیسیۆنەكان بیكەن بەرامبەر بە كورد و كوردستان ئەو جەماوەرەى كە متمانەیان پێتِان بەخشى. من دەنگم دا بە گۆڕران و لێى پەشیمانم ئەگەر (مام خائین) كاندید بكەن.
بەوە بزانن مامە خائینە، كە تاوانبارانى ئەنفالى وەك سوڵتان هاشم و جاشە كوردەكان و فایلدەرەكان دەپارێزێت وە تاوانبارى كیمیابارانى هەڵەبجە تارق رەمەزانى ئازاد كردو یارى دەكات بە چارەنووسى كورد تەنها لە پێناو بەرژەوەندى تاكەكەسى خودى خۆى!
كورد دەفرۆشێت بە ئێران وتووران و عەرەب و جوولەكە و ئەمریكا و ئینگلیز!! تەنها بۆ ئەوەى بڵێن مامە سەروكى عێراقە!
مامە یاساى هەڵبژاردنى عێراقى پەسەند كرد كە بووە هۆى كەمكردنەوەى سەنگى كورد لە بەغداو خۆى شەرعیەتى دا بەم یاسایە زاڵمە كە دواجار تارق هاشمى رەتى كردەوە بە خێرێكى كەم گەڕایەوە بۆ كورد! واتە عەرەبێك ئەگەر شۆڤێنیش بوایە هەر ئەوەندەى تاڵەبانى دەكرد لەدژى كورد!
مامە ناوچە دابڕاوەكانى تەعریب كردەوە!وە ئەگەر وا بڕوات هەولێرو سلێمانى و دهۆكیش تەعریب دەكات! وەك ئەوەى ئێستا بەرەبەرە موڵك و شوێنى زۆر ستراتیجى و شوێنى بازرگانى و دەیان هەزار خانوویان كڕیوە و دەكڕن لە ناوچەكانى هەرێم و لەسەریان تاپۆكراوە وەك پلانەكەى ئیسرائیل لە كڕینى موڵكى فەلەستینیەكان!
ئێمە لە تاڵەبانى تەنها كوردفرۆشى و براكوژى و فیتنەمان دیوە!
ئێمەى كورد لەدەست تاڵەبانى تەنها كاڵایەكین كە تاڵەبانى دەمانفرۆشێت بە مخابەراتە جۆراوجۆرەكانى ناوچەیى و نێودەوڵەتى!
تاڵەبانى خاوەنى كۆمپانیایە بە ناوى (كۆمپانیاى تاڵەبانى و كوڕەكانى و بنەماڵەكەى بۆ كوردفرۆشى و تیرۆر و ناعەدالەتى وتێكدانى كۆمەڵگاى كوردى!!)
ئەرێ خەڵكینە ناپرسن لەسایەى حوكمى مامەو هاوپەیمانەكانى چەند هەزار كورد و چەند ئەوندەى قوربانیانى هەڵبجە تیرۆر كراون بەو خواردەمەنییە ئێكسپایەرانەیان كە سیاسەتمەدارە بازرگانەكانیان دەرخواردى خەڵكیان داوە خەڵكیان تووشى جەڵتەى دەماغ و شەكرە و لۆكیمیا كردووە!دڵنیام ژمارەى ئەو قوربانیانە دە ئەوەندەى ژمارەى قوربانیانى كیمیابارانى هەڵەبجە دەبێت! واتە تاڵەبانى دە ئەوەندەى ێەددام تیرۆریستە!
لەسایەى حوكمى تاڵەبانى و هاوپەیمانەكانى،هیچمان نەبینى تەنها گیرفانەكانمان بە قاچاخبردنى نەوت و گومرگى ئیبراهیم خەلیل و كۆمپانیا رووتێنەرو تاڵانچى و گیرفانبڕەكانیان!
جگە لە دزى و تیرۆر و مافیایى و فیرعەونى ناعەدالەتى ،شتێكى ترمان نەبنى لە تاڵەبانى! یاخوا بڕوخێن و كورد راپەڕینیان بەسەر بكات و لە سەددام خراپتریان بەسەربێنێت!


[email protected]
 
 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان