هێرۆخان كەناڵى راپەرینى ڕانیە دادەخات !
03/07/2010, 12:00 (GMT+1)
كەناڵى راپەرینى رانیە كە لەدواى راپەرینەوە لەشارى رانیە دامەزرا لەسەردەمانیك بینەریكى باشى هەبوو كۆمەلأَیك كارمەندى جدى و پێشمەرگانە كاریان دەكرد، بەڵام دوایى كوتلە بازى خۆى خستە ئەم كەناڵەو جاسوس وجاسوس كارى و پارە هەمووشتە جوانەكانى ئەم كەناڵەى برد، ئیستا ماوەیەكە بەهۆى خراپى بارى ناوخۆى یەكێتى و لەهەمان كاتدا مەكتەبى راگەیاندن ئەم كەناڵە كەوتۆتە قەیرانێكى گەروە بەتایبەتى بەرێوەبەرى كەناڵ دواى ئەوەى كۆمەلێك كارى لەسەرئاكار بو لەگەڵ شریكەكانى لەنێو تیڤى ئیستا لەهەوڵى خۆرزگاركردنە لەدەست گەندەڵیەكان، بەهەرخاڵ ئەوەى پێویستە بگوترێت دەنگۆى داخستنى ئەم كەناڵەى هاوشێوەكانى لەسەرجەم قەزایەكانى وەكو كەلارو سۆران و ...هتد كە بالێكى چاكسازى یەكێتى نیشتیمانى پێوایە بونى ئەم كەناڵانە تەنها بردنى بوجەیەكەكى خەیالچى هیچە لە كیسى یەكێتى لەكاتێكدا ئەمرۆ كەناڵى ئاسمانى شوێنى ئەم كەناڵە ناوخۆیانەى لەسەرخەرز نەهیشتوە ،چونكە ئیستا بەرنامەو زانیاریەكانى هەمانه بەرنامەى كەناڵە ئاسمانیەكانن بۆیە زۆربەى كادیرەكانى یەكێتى هاوران كەدەبێت ئەم كەناڵانە دابخرێت كە مینحەى یەك مانگى ئەم كەناڵانە بە بورجەكانەوە دەگاتە چوار دەفتەر دۆلار، ئەمەش جگەى سەرسورمانە ئەمە جگە لەنەسەریە خەیالیەكەى ئەوەى من ئاگاداربم تەنها نەسەریەى كەناڵیكى وەكو رپارین لەرانیە شەش ملیۆن دینارى بریمەریە ،كە ئەگەر بێت و یەكتى ئەم پاریە بۆپرۆژەیەكى خزمەت گوزراى ژێردەستەڵاتى خۆى سەرفى بكات ئەوە هەم نفسى خۆى زیاد دەكاتەوە هەمیش بەشێك لە ئازارى خەڵكە هەژارو خانوە قورەكان كەم دەكاتەوە ، چونكە لەرانیە ئیستاش خیچزان هەیە نانى بەیانى نیە بیخوات بەڵام تاڵەبانى بۆجاشێكى وەكو ئاكۆى عەباس ئاغا دیوەخان و حیسابى تایبەتى بۆدەكاتەوە لە ئیدارەى گشتى ، ئەوەى ماوە ئەو دەنگۆیە كە هیرۆخانى جەردەى عێراق بەم زوانە دەبێتە لێپرسراوى مەكتەبى راگەیاندن و ئەگەر وەك ئازادى هاوتاى خەریكى ژێربەژێرو وەرگرتنى خەڵكى ماستاو چی بێت ئەوە خاڵى ئەو مەكتەبە لەحاڵى ئیستاى باشتر نابێت ،وەك وتارویشە ئەو بەنیازە لەكەناڵى رانیە دەست پێبكات و ئەم كەناڵە مەخەلیانە كۆبكاتەوە كە ئازاد جوندایانى بۆمەامى تایبەتى و شەخسى خۆى گرنگى پیدەدان بۆیە من وەك كادێرێكى دێرینى یەكتى ئاگادارى دزى و گەندەڵیەكانى ئەم كەناڵەم ئەگەر خاتوو هیرۆ ئەمە بكات و بەڵام بەمەرجێك بوجكەى بۆهەژارانى رانیە بگەرێنتەوە دەلیم دەستت خۆش ئەگكەرنا ئەبێت چاوەرێ قەیرانى زیارتربكرێت لە مەكتەبى راگەیاند؟
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























