<

(حمەى حمەسەعید) لەپشت سوتانى شاخى شنروێ وەیە

06/08/2010, 12:00 (GMT+1)

پاشئەوەى لەچەند ڕۆژى ڕابردودوودا دەستێكى ڕەش و دوژمنى خاك و ئاوو سروشتى كوردستان ئاگرى بەشاخى شنروێى سنورێ هەڵەبجەوەناو بوە هۆى سوتانى تەواوى زنجیرە شاخى شنروێ و سوتانى زیاتر لە (1000)هەزار دۆنم دارى سنەوبەر كەتەمەنى ئەودارانە خۆى لە 30ساڵى دەدا. سەرەڕایى سوتانى زنجیرە چیایى شنروێ و غاباتى گوندەكانى جەلیلەو عەنەب چەندین دۆنم باخى هاوڵاتیانى گوندەكانى ئەو سنورە سوتان و زەرەرو زیانێكى ئێجگار گەورە بەر سروشتى ناوچەكەو هاوڵاتیانى خاوەن ڕەزو باخ كەوت
لێكۆلینەوە سەرەتاییەكان و سەرداوى تاوانبارانى ئاگر كەوتنەوەكە ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە كەسى یەكەمى تاوانبار لەو ئاگركەوتنەوەیە (گۆران سەید عەلى) یە كە پیشمەرگەى سكرتاریەتى جلال تاڵەبانیەو ئەلقە لەگوێى حمەى حمە سەعیدى بەرپرسى مەلبەندى هەلەبجەى جلالیەكان و ئەندامى سەركردایەتى حیزبە ڕزخاوەكەیانە.گۆران بەشاهیدى هەموو خەلك هیچ كاریك بەبێ فەرمانى (حمەى حمەسەعید) ناكات تەنانەت ئەگەر دزیش بیت (حمە) چەندینجار گۆرانى لەدستگیركردن پاراستوەو نەیهێشتوە دەستى دادگا بیگاتێ هەموو گومانەكان بۆ ئەوە دەچن كە (حمەى حمەسەعید) ئەم كارە دژ بەخاك و وڵاتەى بەفیتى ئتڵاعاتى ئێرانى كردبێت لەبەر ئەوەى لاى هەموو خەڵك ڕونە كە (حمەى حمەسەعید) تا چ ڕادەیەك ئەڵقە لەگوێو نۆكەرى ئیتڵاعاتى ئێرانە بەڵێن بەخوێنەرانى بەڕێزى ئەم سایتە دەدەین كە لەداهاتوى نزیكدا تەواوى زانیارییەكانتان بۆ بڵاوبكەینەوەو ڕوى دزێوى پیاوەكانى ئیتڵاعاتتان بەتەواوى بۆ دەربخەین.
 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان