سێدارەیەكی ڕۆژهەڵات و سێدارەی سەرۆك
20/08/2011, 12:00 (GMT+1)
سێدارەیەكی ڕۆژهەڵات
ڕەسەن زادەو كوڕی خاك بوو
پەروەردەی كێوو خەبات بوو
هەركەپرسی سەرۆك كێیە ؟
سامانەكەی چەندو چۆنە؟
دەسەڵاتی هەتاكوێیە،
هەرهێندەو بەس!
بۆبەیانی لەسەر پەڕەی ڕۆژنامەكان
دەنگی ئەویان ئاوەژوكرد
سەدتۆمەتیان دابوەپاڵ!
گوێی خەڵكیان پێچەواشەكرد:
"بەتاوانی دەستدرێژی بۆسەرمافی هاوڵاتیان
هەردوێنێ شەو لەووڵاتی دادگەریدا
عەمیلیێكی بێگانەمان بەداراكرد".
---------------------------------------------------------
سێدارەی سەرۆك
ڕەسەن زادەو كوڕی خاك بوو
پەروەردەی كێوو خەبات بوو
هەركەپرسی سەرۆك كێیە ؟
سامانەكەی چەندو چۆنە؟
دەسەڵاتی هەتاكوێیە،
هەرهێندەو بەس!
بۆبەیانی لەسەر پەڕەی ڕۆژنامەكان
دەنگی ئەویان ئاوەژوكرد
سەدتۆمەتیان دابوەپاڵ!
گوێی خەڵكیان پێچەواشەكرد:
"بەتاوانی دەستدرێژی بۆسەرمافی هاوڵاتیان
هەردوێنێ شەو لەووڵاتی دادگەریدا
عەمیلیێكی بێگانەمان بەداراكرد".
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























