هه‌واڵێكی گرینگ..کوشتنی ژنان به‌ده‌ست داروده‌سته‌ی مه‌سعود بارزانییه‌وه. 3 نمونه وه‌ک به‌ڵگه.
08/12/2010, 12:00 (GMT+1)

2- هه‌ر له‌م فه‌تره‌یه‌دا خێزانه‌كه‌ی عه‌زیز دۆڵه‌مه‌ڕی كه ئامۆزای نهزهت حالییه ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ (سادات موهاجیر) سواری سه‌یاره بووه، ئافره‌ته‌كه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌گیرێت، پاشان به ئه‌مری مه‌كته‌بی به‌ناو سه‌رۆك، ئه‌و ژنه ته‌سلیم به برای خۆی ده‌كرێته‌وه، ئه‌ویش خوشكه‌كه‌ی خۆی زۆر به‌نامه‌ردی ده‌كوژێت گوایه مهردایهتییهكهی ئاوا نه‌بوایه نهدهكڕایهوه؟؟!! ئایه ئه‌وه‌ش یه‌كێك نیه له‌تاوانه‌كانی تری ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه؟؟ ساداتیش ئێستا ڕایكردووه و له ڕانیه‌یه..
به‌داخه‌وه ئه‌م جۆره كاره قێزه‌ونانه به‌م شێوه تێ ده‌په‌ڕن و بێ ده‌نگیان لێ ده‌كرێت بێ ئه‌وه‌ی دادگا هیچ ده‌ورێكی كاریگه‌ری هه‌بێت كه حه‌ق وایه ئه‌وان واته حاكم و مه‌حكه‌مه بڕیار به‌ده‌ست بێت و ئه‌و جۆره مه‌سه‌لانه یه‌كلا بكاته‌وه نه‌ك بڕیاری سه‌رۆك! و حیزب؟؟؟؟
3- شێخ دلێر به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی میرگه‌سۆر كه ئامۆزای مسعود بارزانیه، ژنێكی پاش ماوه‌ی ئه‌نفاله‌كانی بارزان كه له‌لای خۆی فه‌ڕاشه بوو خراپ كردوو پاشان كوشتی و دواتر له‌ناو بیرێكدا دۆزرایه‌وه! ئه‌وه‌ش یه‌كێكیتره له‌و تاوانانه‌ی كه دژ به ئافره‌تان ئه‌نجام ده‌درێت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان لێی بێ ده‌نگن چونكه له سنوری بارزان ڕووده‌ده‌ن. به‌ڵام عوزر له قه‌باحه‌ت گه‌وره‌تر، چۆن؟ كابرایه‌كی فه‌قیریان به‌ناوی (یه‌خسیر) له‌بری مودیری په‌روه‌رده بۆ ئه‌وه‌ی ناوی نه‌زڕێت و پیس نه‌بێت له بری ئه‌و ئه‌م یهخسیرهیان كوشت! كه خاوه‌نی دوو ژن بوو؟؟ تۆمه‌تی ئه‌وه‌یان دایه پاڵ گوایه (یه‌خسیر) ئه‌و ژنه‌ی خراپ كردووه.. بنه‌ماڵه‌ی سه‌رۆكی ته‌زویر زۆر شانازی به‌وه ده‌كه‌ن كه دۆستی حه‌یواناتن و مافی ئاژه‌ڵیان لا پیرۆزه! چونكه كه‌س جورئه‌تی ئه‌وه ناكا له سنوری بارزان ئاژه‌ڵ ڕاو بكات و بیانكاته سێری نیشانه‌كانیان، ته‌نها شێخ نیهاد و شێخه گه‌نجه‌كانیان بۆیان هه‌یه هه‌موو جۆره ڕاوێك بكه‌ن به‌تایبه‌ت ڕاوی (ئاسك)ه ناسكه دووپێییه په‌مه‌ییه‌كان!!! مرۆڤ ده‌كوژن، ژن ئه‌تك ده‌كه‌ن، كه‌س ناوێرێت بڵێ پشتی چاوتان دوو برۆیه! بۆیه شیخ ئه‌یوب بارزانی له یه‌كێك له ڕاگه‌یاندنه ئیعلامییه‌كان داوای له هه‌موو ده‌زگاو ڕێكخراو‌و هێزه ئۆپۆزۆسیۆنه‌كان كرد كه گرنگی بده‌ن به‌و سنوره قهدهغهكراوو، شوێنه موحهڕهمانه كه ته‌واوی خه‌ڵكیان یه‌خسیر كردووه وه‌ك كۆیله مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ دا ده‌كرێت... كه‌ی ئه‌و ڕۆژه دێت خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری بارزان ڕزگاری بێت له ده‌ست ئه‌م تاقمه نه‌خوێنده‌وارو جاهیله! ئه‌مریكا به‌رپرسیاره چونکه ئه‌مه‌ریکا نه‌بوایه ئه‌وانه ده‌بوایه ئێستاش خه‌ریکی سێ‌و ڕنین بونایه له که‌ره‌ج ،بۆیه پێویستهنییه به‌م ئه‌ركه هه‌ڵبستێت یان حكومه‌تی ئێڕاق یان ئه‌و گۆڕانه‌ی كه نیشانه‌كانی دووراو دوور پێوه دیاره كه بۆ ڕاماڵێنی دیكتاتۆره كورده‌كان سه‌ریانهه‌ڵداوه؟؟؟ پرسیارێكه، چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامین..
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















