<

هەواڵێك لەناو ڕادیۆى مەركەزى یەكێتییەوە (دەنگى گەلى كووردستان)

30/05/2010, 12:00 (GMT+1)

شەوى 28 / 29 / 5 / 2010 شەڕێكى خوێناوى لە نێوان كادیر و كارمەندانى یەكێك لە كەناڵە مەركەزییەكانى یەكێتى كە ئازاد جووندیانى سەرپەرشتى دەكات ڕوویداوە شەڕەكە لەنێوان بێژەرو مۆنتێرو مونەسیقى ڕادیۆدا بووە چەقۆو پارچە شووشەى نووك تیژو ئامێرى بڕندەى تێدا بەكار هاتووە و بەهۆیەوە چەند كەسێَكى ناو ئێزگەكە برینداربووە كەلەحاڵەتى مەترسیداردان ، سەرچاوەیەكى زۆر تایبەت لەو شەڕە ئەوەى ڕاگەیاند كەلەكاتى سەرخۆشبوونى ئەو كادرانەدا شەڕەكە ڕوویداوە و هێرشیان كردۆتە سەر یەكترى و یەكتریان بریندار كردووە هەر ئەو سەرچاوەیە ووتیشى دەست بەجێ بەڕێوەبەرو بەڕێوەبەرى ئیدارە لەسلێمانییەوە گەڕاونەتەوە بۆ چوارتا كەبارەگاى ئێزگەكەى لێیە بەڵام حاڵەتەكەیان بۆ كۆنتڕۆڵ نەكراوەو وویستوویانە لە ئازاد جووندیانى بشارنەوە لەلایەكى ترەوە ئاسایش گەشتۆتە شوێنى ڕووداوەكەو ئەو كارمەندانەى دەستگیر كردووە كەلەناوشەڕەكەدابوون ئێستا لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە ، خوێنەرە خۆشەویستەكان لەهەر گۆڕنكارییەكى ناو ئێزگەكە ئاگادار ئەكەینەوە
 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان