پەرلەمان دو پرۆژە یاساى گرنگى رەتكردەوە زۆرینەى پەرلەمان دەنگى بە زیاد كردنى موچەى هێزەكانى پێشمەرگە و ئاسایش و پۆلیس نەدا
30/12/2010, 12:00 (GMT+1)

عەدنان عوسمان پەرلەمانتار لە فراكسیۆنى گۆڕان لە لێدوانێكى رۆژنامەوانى راى گەیاند: بەداخەوە ئەمرۆ پەرلەمانى كوردستان پرۆژە یاسایەكى رەتكردەوە كە ئێمە لە فراكسیۆنى گۆڕان پێش كەش بە پەرلەمانمان كردبوو بۆ هاوتا كردنى موچەى هێزەكانى پێشمەرگە و ئاسایش و پۆلیس.
ئەو پەرلەمانتارە نیگەران بوو لەوەى كە زۆرێك لەپەرلەمانتاران لە ناوەرۆكى پرۆژە یاساكە نەگەیشتوون لە كاتێكدا دەنگیان بە رەتكردنەوەى پرۆژە یاساكە دا، پێشى وابوو پێویستە پرۆژەیاساكان مامەڵەیەكى یاساى و زانستیان بۆ بكرێت نەك بەو ئاڕاستە ببرێن كە ئەم لیستە پێش كەشى كردوە دەبێت رەت بكرێتەوە.
خاڵی چوارەمیش تایبەتبوو بەپێشنیاری یاسای بەخاوەن كردنی خانووە بێ تۆمارەكان كە ئەم پرۆژەیەشیان لەلایەن فراكسیۆنى گۆڕان پێشكەش بە پەرلەمان كرابوو، دوای گفتوگۆكردنی لەلایەن پەرلەمانتارانەوە، لیژنەكانی پەیوەندیدار داوای دواخستنی گفتوگۆكانی برگەوماددەكانی پرۆژەكەیان كرد، هەرچەندە ئەندامانى پەرلەمان لە فراكسیۆنى گۆڕان ناوەرۆكى پرۆژە یاساكەیان شى كردەوە و ژەندین نموونەیان هێنایەوە بەوەى لە كوردستان كێشەیەك هەیە بە ناوى خانوە بێ تاپۆكان، بەڵام ئەو پێشنیازەش بەزۆرینەی دەنگ پەرلەمانتارانى لیستى كوردستانى پەسندكرا.
دواخاڵیش كەتایبەتبوو بەپێشنیاری یاسای دەستەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، گفتوگۆكانی برگەوماددەكانی ئەو پرۆژەیەش بەزۆرینەی دەنگ دواخرا بۆ خولی گرێدانى دووەم .
بەر لەكۆتایی هاتنی دانیشتنەكە، سەرۆكی پەرلەمان رایگەیاند: دانیشتنی كۆتایی هاتنی خولی گرێدانی یەكەم لەساڵی دووەمی خولی سێیەمی هەڵبژاردن سبەی هەینی 31/12/2010 بەرێوە دەچێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















