<

وەلامێك بۆ كاك جیڤارا گەرمیانى ئەوەى وەهمە و لە وەهمدا ئەژێت تۆی نەك ئەوانەى ناویانت بردووە

19/04/2013, 12:00 (GMT+1)




كەسیك وەك كادیرێكى دیرینى حزبی شیوعى كوردستان بەناوى (جیڤارا گەرمیانى) لە رۆژى 15-4 لە سایتى (كوردستان پۆست) بابەتێكى بە ناو (كۆمەڵێ پۆلیسى وەهمى حیزبی شیوعى لە گەرمیان بۆ بەریز عەقید باخەوان) بلاوكردوەتەوە ، سەرەتا حیزبی شیوعى كەسێكى وەك تۆ بێ ویژدانى نیە كە بەو شێوە دراندانەیە هەلبكوتێتە سەر هاورییەكانى لەسەر هیچ بنەمایەك ، دواتر ئەوەى لە وەهمدا ئەژێت بەرێزتى نەك ئەو كەسانەى تۆ ناویانت بردووە و دواتر عەقید باخەوان نیە ببورە عەمید باخەوان)ە.
بەرێزم ، جەنابت لەسەرەتاى نوسینەكەت وا خۆت دەرخستووە كە كەسێكى دلسۆزى بۆ حیزبی شیوعى و بە لیكدانەوەى بیرتەسكى بەریزتان گوایە گەندەلی حزبی خنكاندووە و تۆش ئەتەوێ چارەسەری بكەیت لە ڕێگەى ئەو بەڕێزەى كە ناویت بردووە .لە راستیدا وانیە و ئەو كەسەش زۆر رازیە لە دەست حزبی شیوعى بۆیە خۆی بە دەمى خوى ئیعترافی كردووە .
لە بەشێكى تری نوسینەكەتدا بێ رەحمانە و دوور لە رەوشتى مرۆڤایەتى و وەهمانە هەلتكۆتاوەتە سەر كۆمەڵێك ناو كە گوایە دەوام ناكەن ،خوتیش شایەتحاڵی ئەوەى كە سەر لە بەرى قسەكانت دوورن لە راستیەوە و بێ بنەمان و راستیان تیدا نیە تەنها رقیك نەبێ كە دلی تۆی تەنیوە و خوت و دلت بەو بێ ویژدانیە مورتاح كردووە ،دلنیام ناخت ئازارت ئەدا و رۆژێك زوخاوى ئەو بێ ویژدانیەت پێ ئەرێژێ.
من سەرەتا ئەمەوێ ئەوە بۆ خوێنەرانى سایتى (كوردستان پۆست) روون بكەمەوە ، كە كەیفتان بە خویندنەوەى ئەم بابەتە نەیەت و نەڵێن تەواو قسەكانى هەمووى راستە و حزبی شیوعى واى لێهاتووە ، جارێكى تر بۆ دڵنیایی بوونى بەرێزتان ئەتوانى سەردانى بارەگاكانى سنورى كۆمیتەى محەلى گەرمیانى حزبی شیوعى بكەن بۆ ئەوەى ئەو راستیانەت بۆ دەربكەوێ .دواتر ئەزانن كە جیڤارا گەرمیانى چەند موتەشەریفە لە راستگویدا !!!!!
من دەپرسم (ئایا كام حكومەت قبوڵ دەكات پۆلیسێك 8ساڵ دەوام نەكات و مووچە وەربگرێت)؟؟؟.ئەگەر وەلامى ئەم پرسیارەت دایەوە ئەوە بۆت دەر ئەكەوێ سەر لە بەری ئەم نامەیە درۆیە و بنەماى راستى تیدا نیە .
بەریزت باس لە بەرپرسی یەكەمى پۆلیسەكانى حزبی شیوعى ئەكەیت لە گەرمیان كە دەوام ناكات و مووچە وەرئەگرێت ، حەزم ئەكەم ئەوەت پێ بلێم ئەو كەسە نەك 9 ساڵە دەوام ناكات ، بەڵكو 9 رۆژ نەبووە لە ژیانى لەسەر یەك نەیەت بۆ بارەگاكەى بۆ دەوام ، راستى ئەم قسەیەش ئەتوانى لە (عەمید باخەوان) بپرسی لە رۆژى بلاوبونەوەى بابەتەكەى برەێزت لەگەل ئەو كۆبونەوەى هەبووە لەسەر هەندێ كێشەى پۆلیسەكان .
یان ئەتوانن برۆن پرسیار لەو لیژنەیە بكەن كە مووچەى پۆلیسەكانى حزبی شیوعى دابەش ئەكەن ،ئەوكات ئەوان وەلامت ئەدەنەوە و بۆ تۆ و خوینەرانى بابەتەكەت دەردەكەوێ كە تۆ مرۆڤێكى قیزەونى و ناخت لیوان لیوە لە بێ ویژدانى و رق و كینە .
دواتر كوى ئەو هاورییانەى تۆ ناویانت بردووە هەموویان دەوامى ئاسایی خۆیان ئەكەن ، ئەگەر چاوى پر تەمى ناحەزی تۆ بەرایی نایەت بیان بینى ئەوا هەموو خەڵك شایەتحالن كە ئەوان لە كاتى ئاسایی خۆیان دەوام ئەكەن و خەریكى راپەراندنى ئیش وكارەكانیان ، یاخود ئەوانەى (اشهد باللە) بۆ بابەتەكەى تۆ ئەكەن ئەتوانن بێنە بارەگاكان و درۆكانى تۆ و راستیەكانى ئێمە بیینن .

لیرَەوە ئیتر من نامەوێ لەسەر قسە كوى خاڵەكان بكەم چونكە دلنیام هەر لە ووشەى دەست پێكردنیەوە تا كۆتایی هەمووى خەیالێكى رۆمانسیە بۆ دەركردنى رق و كینەكانى دڵی خۆت ، چونكە رای گشتى ئەو راستیە ئەزانیت ئەگەر پۆلیسیك لە 10 رۆژ تا 8 ساڵ دەوام نەكات حكومەت دەریدەكات لە پیشەكەى خۆی ،بەلام بەڕیوەبەرایەتى فریاكەوتن شایەتحالى ئەو راستیەن بە تایبەت ئەو لیژنەیەى كە مووچەى مانگان دابەشدەكات ئەوان باشتر ئەزانن كە ئەمە قسانە دوورن لە راستیەوە بۆیە بە خەیاڵ و وەهمى ناو دەبەم .
لە كوتایی نووسینەكەمدا كاك چیڤارا تۆ لە نەفس كورتی خۆت ئەم هەموو بیویژدانیەت كرد بەرامبەر بەو هاوریانەى ئێمە كە خۆتیش ئەزانیت وانیە و قسەكان بنەمای راستیان تیدا نیە ، هەر خوتیش خۆت ئەخەیتە درۆوە چونكە ئەوانەى تۆ لەسەریانت نووسیوە هەموو رۆژ ئەیانبینى كارەكانیان رادەپەڕێنن یائاشكراتر قسە بكەین چاوت بەراى نایەت سەیری ئەو هاورییان بكەیت وەك وەك تۆ بێ ویژدان نین و بە ئەمانەتەوە لەگەڵ حزب ئەجولینەوە .

لە كوتایی نوسینەكەمدا داوا لە سایتى كوردستان پۆست ئەكەم پیش بلاوكردنەوەى هەر بابەتێك زانیاریتان هەبی َ باشترە بۆ ئەوەى سایتەكەى ئێوەش لەكەدار نەبێت و نەبێتە جێگاى بێ ویژدانان .





ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان