موراد قه‌ره‌یلان بۆ ئه‌لجه‌زیره: دەمانه‌وێت کێشەی کورد بە دیالۆگ چارەسەر بکریت
03/01/2011, 12:00 (GMT+1)

جاوپیکهوتنهکهی ئالجهزیره که ئه‌حمه‌د زاوێتی له گه‌ڵ قه‌ره‌یه‌لان ئه‌نجامیدابوو له یه‌که‌م رۆژی سه‌ری ساڵی تازه وه‌شانکرا. بابه‌تگه‌لێکی گرنگ و هه‌ستیار له میانی وه‌لامی پرسیاره‌کان ئاماژه‌ی پێدرا.
هه‌روه‌ها لە چاوپێکەوتنێكی تری‌دا لەگەڵ رۆژنامەی نیویۆرک تایمز سه‌رۆكی كۆنسه‌ی كه‌جه‌كه موراد قەرەیلان رایگەیاند "دەمانه‌وێت کێشەی کورد بە دیالۆگ چارەسەر بکریت، کە لە تەواوی مافە نەتەوەیی و ئایینەکانی بێبەشکراون و ئامانجمان بەدەستهێنانەوەی ئەو مافانەیە".
ناوبراو وتیشی "ئێمە لاواز نین و لاوانمان هەمیشە ئامادەن، دەمانەوێت پرسی کورد وەک پرسی گەلێک بە دیالۆگ چارەسەر بکرێت نەک بە شەڕو جەنگ به‌ڵام تورکیا ئیرادەیەکی سیاسی بۆ بەدەستهێنانی ئاشتیەکی راستەقینە نییە".
سه‌رۆكی كونسهی كه‌جه‌كه ڕایشی گه‌یاند" داوا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئه‌كه‌ین پێداچوونەوە لە شەری دژی تیرۆر بکات و پێویستە وەک کێشەیەکی نەتەوەیی هەڵسوکەوت لەگەل کێشەی کورد بکات".
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















