<

مەڵبەندى پێنجوێن بۆ خۆیان فرۆشت بەباڵى تاڵەبانى ؟

04/06/2009, 12:00 (GMT+1)
مەڵبەندى پێنجوێن كە بە لانكەى ڕیفۆرم ناسرابوو یەكەم مەڵبەندى یەكێتى بوو لەهەڵبژاردنى ساڵى 2006ى یەكێتیدا كەسەرجەم كادیرانى سەربەباڵى ڕیفۆرم بون سەركەوتنى باڵایان بەدەست هێنا بەڵام هەڵوێستى كادرە نەفس نزم و خۆفرۆشەكانى كۆتاى هات و لەپێناو كۆمەڵێك سەیارەى دەبڵ و 15ملێۆن دیناردا خۆیان فرۆشتەوە بەباڵى تاڵەبانى لەم سەردانەى دواییاندا بۆلاى مام جلال لەهاوینە هەوارى دوكان مام جلال پێى وتوون كە هاوكاریتان دەكەم لەكاتى كۆبونەوەكەدا كارگێرێكى مەڵبەندى پێنجوێن بەناوى(هێرۆخان) كەهاوسەرى (احمدغەمگین) ە و بەڕەگەز توركە گریاوە وتویەتى مێردەكەم 15ملێۆنى سلفەى وەرگرتووە ئێستا ئەڵێن تۆشمولى سلفەناكەى نەخۆشم سلفەكەم بدەنێ تاڵەبانیش وتویەتى وێڕاى ئەوەى كە نایاساییە دووكەس لەخێزانێكدا سلفە وەربگرن بەڵام قەیناكا مادەم لەخۆمانى بۆت دەنوسم لاى دلێرى سەید مجید وەرى گرە ,لەدواى كۆبونەوەكەسەرجەم ئامادەبوان 15ملێۆنیان پێدراوە جگەلەمە پێشتر چەندین جار بەرپرسى مەڵبەندوكادیران هاوكارى كراون پێش گۆڕینى هەڵوێستى خۆى هەڵۆى ئامەڕەش مۆنیكایەكى لە مام جلال وەرگرت وەك سەگ چۆن بەنان بانگى دەكەى دێ بەدواتا ئاواش هەڵۆ تموحى پارەگرتى,بەڕاستى سەرشۆڕیە بۆ كادرانى مەڵبەندى پێنجوێن بۆ پارەو مادە خۆیان بفرۆشن كە هەڵوێست فرۆشتن وەك ناموس فرۆشتن وایە, ڕەنگە بەم كارە دەسكەوتى مادیان هەبوبێت بەڵام بەهاى مەعنەویان لەدەستدا ,ئێستا لەمنداڵێكى پێنجوێن بپرسە دەڵێ مەڵبەندى پارەو سەیارەى دەبڵ .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان