ئیستبدات ڕێگەی وەلامدانەوە بە داخوازیەكانی خەلكی كوردستان نیە !
27/10/2011, 12:00 (GMT+1)
دوابەدوای دەستگیركردن بەناقی (ئیبراهیم كاكە ئەحە) یەكێك لەهەڵسوڕاوانی ناسرای خۆپیشاندانەكانی شاری هەلەبجەی شەهید لە دوای رووداوەكانی 17 شوبات، هاوكات لەگەل ڕاگەیاندنی كەمپەینی ئازادكردنی (ئیبراهیم كاكە ئەحە) جموجوڵێكی بەرچاو كەوتە نێو خەلكی كوردستانەوەو ناڕەزایەتیەكی بەرفراوان دژ بە دەستگیركردنی ناوبرو بەرپابوو، كەتێدا چەندین كۆڕو كۆمەڵ وگروپ بەمەبەستی داكوكیكردن لە ئازادی ئەم ئینسانە ئازادیخوازە لە كوردستان و هەندەران هاتنە مەیدان. هەر لەمبارەوە ژمارەیەكی بەرچاو لە خەلكی ئازادیخوازی هەلەبجەی شەهید سەرباری نارەزایەتی دەبرینی خۆیان، هاوكات لەهەوڵی ئەوەدابوون كە لەم ڕۆژانەدا خۆپیشاندانێك بەرپابكەن بە مەبەستی ئازادكردنی (ئیبراهیم كاكە ئەحە).
بۆیە كاتێك كە نوێنەرانی ئەم خۆپیشاندانە دەیانەوێت لەڕێگەی یاسایەوە كارەكانیان بەرنەپێشەوە دەچن سەردانی قایمقامی شار دەكەن بۆ داوا كردنی مۆلەت، لەوەلامدا قایمقام پیان دەڵێ:(بچن بۆ لای ئاسایش مۆلەت وەرگرن)، هەروەك ئەوەی ئەوە قایمقامی ئەم شارە سەرۆكی وحدەی ئیدارەی ئەم ناوچەیە نەبێت كە مۆلەتی خۆپیشاندان بدات، پاشان بە نووێنەرانی خۆپیشاندانەكە ڕادەگەینت كەدەبێ تا 48 سەعات چاوەڕوانبن، سەرئەنجام پاش تیپەربوونی 48 سەعات پێنان ڕادەگەیەنن كە مۆڵەتی خۆپشاندانتان نیە.
ڕەنگە دوابەدوای پەسەندكردنی یاسای خۆپیشاندان لەپەرمانی كوردستان چاوەڕانیەكی سەیر نەبێت لەوەی كە ئاخۆ پێوانەكانی ئەم دەسەلات بۆ ڕێگەپێدانی خۆپیشاندان دەبێت چی بێت وچۆن ڕێگە بەخۆپشیاندانێك بدات كە دژ بەدەسەلاتە چەوتەكەی خۆیەتی !
ئەمەش نموونەیەكی تری ڕۆشنی شێوازی شارستانیانەی خەلكی كوردستانە بۆ ناڕەزاەیەتی دەربڕین دژ بە دروستكردنی سیناریۆیتر بۆ زیادكردنی ژمارەی قوربانیان و دەسگیركراوەكان دەیانەوێت لە ڕێَگەیەكی گونجاوەوە نارەزایەتیەكانی خۆیان دەبرن. بەلام دەسەلاتی سیاسی لە هەرێم تائیستا لەم فۆرمە مەدەنییە تینەگەیشتوەو بەردەوامە لە سیاسەتی سەركوتكارانەو ستەمكارانەی لە ریگەنەدان بە خۆپیشاندانی ئاشتیانە.
ئێمە لێرەوە بە دەسەلاتی ڕادەگەیەنین كە هەرجۆرە دەستدریژیەك بۆ سەر كەسان و هەر دەستەو گروپێك كە بیانەویت نارەزایەتی خۆیان دژ بە دەستگیر كردنی قوربانیان ئەنجام بدەن ئەوا ئێمە وەك كەمپەینی ئازادكردنی ئیبراهیم كاكە ئەحە لێبراوانەدینە وەلام .
لەمبارەشەوە بەدلنیای زۆر بە ووردی چاودێری بارودۆخەكە دەكەین و هەر پەرچەكرداریكی ناشایستە دژ بەخەلكی ناڕازی كوردستان وكەسانێك كە بۆ ئازادی (ئیبراهیم كاكە ئەحە) هاتوونەتەمیدان بەتووندی مەحكوم دەكەین و هەنگاو بەهەنگاوی هەر دەستدریژیەك دەگەیەنین بەهەموو ڕێكخراو نیهاد نیونەتەوەیەكان و پەرلەمانی ولاتانی ئەوروپا، لەمبارەشەوە پشت بەستوو بە دەنگی ئازاری خەلكی كوردستان و دەیان ڕێكخراو لایەن ونیهای ناوخۆی و نیونەتەوە ڕێگە نادەین هەلسوراوان و ئازادیخوازان هیچ كۆر كۆمەل و گروپیك رووبەرووی هیچ سەركوت و سوكایەتی پیكردنێك بكرێتەوە .
بۆیە داوا لەخەلكی كوردستان دەكەن بەهەرشێوەیەكی گونجاو كەبۆیان دەڕەخسێ دەنگی نارەزایەتی خۆیان دەربرن و دووپاتی ئازادكردنی دەستبەجێی ئیبراهیم كاكە ئەحە بكەنەوەو خوزیاری دادگایكردنی و سزادانی تاوانباران نەك زیندانكردن و ئازاردانی قوربانیان.
كەمپەینی ئازادكردنی ئیبراهیم كاكە ئەحە
26.10.2011
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان




















