کاتێ ئه‌م مناڵانه ده‌بینن ، تف و نه‌عله‌ت له هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا بکه‌ن!.
23/04/2009, 12:00 (GMT+1)

فه‌رموون با به‌هه‌موومان سه‌یری ژیانی ئه‌و خانه‌واده‌یه بکه‌ین که له دهۆکدا داده‌نیشن .باوک و دایک بۆ بژێوی ژیانیان ، به‌ناچاری مناڵه‌کانیان به‌ند ده‌که‌ن به‌بێ ساده‌ترین پێداویستی تا گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ئێواره له ژووره‌وه ده‌یانهێڵنه‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌م فلیمه دۆکۆمێنتییه ببینێت ، یا بیبینین پێویست ده‌کات سه‌دانجار و به‌ڵکو هه‌زارانجار ئه‌و دووبنه‌ماڵه ریسوایهتیر تف ونه‌فره‌تیان بکه‌ین.. ئه‌گه‌ر شه‌وێکی کوره‌که‌ی مه‌سعود به‌ناوی (ماکسی) له ئاهه‌نگێکی برایم تاتڵیساس له تورکیا 60 هه‌زار دۆلار خه‌رج بکات و کوڕه‌که‌ی جه‌لال بۆ ژنهێنانه‌که‌ی له ئیتاڵێا بۆ هه‌فته‌یه‌ک 10 ملیۆن دۆلار سه‌ر ف بکات ، چۆن ئه‌و وڵاته پڕ نابێت له نمونه‌ی ئه‌و خانه‌واده هه‌ژاره و که‌مده‌رامه‌ته ، سه‌یرنییه مووچه‌ی که‌م ئه‌ندامێک 1/250 مووچه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانێکی کارتۆنی بێ به‌ها بێت ؟! ، له ولاتی جه‌نگه‌ڵستان و مافیاکان هیچ سه‌یر نییه ، با خه‌ڵکی له برسا له ناعهدالهتیا بۆ خۆیان هه‌موو شه‌و به‌یانی بکه‌نه‌وه که هه‌ڵسان تۆز و قوراوی مۆنیکایهکانی 500هه‌زار دۆلاریی به‌ناو سه‌رۆکی حکومه‌ت سواق بدرێن.. ئافه‌رین بۆ ده‌سه‌ڵاتیک که ئه‌وه‌نده خیانه‌تکار و بێ‌ویژدان و خوێڕی بێت که ته‌نها دادپه‌روه‌رییه‌که‌ی له برسیکردن و هه‌ڕه‌شه‌کردن دابێت. فه‌رموون فیلیمه‌که سه‌یر بکه‌ن:
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان


















