<

هەڵدانەوەی پەرەیەكی ڕەش لەمەساحەكانی شارەوانی سلێمانی

24/06/2011, 12:00 (GMT+1)
دیاردەی گەندەڵی كە لەئێَستادا جەستەی سەرجەم دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی گرتۆتەوە و بەتایبەتی شاری سلێمانی ئەمەش بەهۆی ئەو پاشەگەردانەی كەلەم شارەدا سەری هەڵداوە. هەر دەزگایەكی ئەم شارە هاوڵاتی زیاتر ڕوی تێ بكا ئەوا ئەو دەزگایە سەرچاوەی گەندەڵَی زیاترە. ئەمڕۆش كە ئەزمەی نیشتەجێبون و موڵكداری و بینا كردن سەرچاوەی ژیان و داهاتی دەستكەوتی ئابوریە.هاوڵاتیان و كۆمپانیاكان و ..هەتاد زیاتر ڕو لەم كارە دەكەن بۆ ئەمەش تۆ دەبێ ڕو لەدو دەزگای گەورە بكەی ئەویش (شارەوانی سلێمانی و تاپۆ) بەتایبەتی شارەوانی سلێمانی. كەسەرچاوەی ڤایرۆسی گەندەڵیە.لەلایەن (مەساحەكانی)یەوە مەساحەكانی ئەم دەزگایە ئەگەر بۆیان بكرێ هەردو گوێت دەبڕن بۆ مشەخۆری خۆیان.فاكتەرەكانی ئەم پەتای گەندەڵیە لەهەردەوران و قۆناغێكی ناسروشتی وادا تەشەنەو گەشە دەكا كەلێپرسراوەكەی نەشیاو لەشوێنی شیاو وپایەكانی دەسەڵات دادەنرێت و بنج دادەكوتێ, كەبەرژەوەندیە تایبەتیەكانی خۆی پێش بەر ژەوەندیەكانی گشتی دەخات,بۆیە زۆربەی مەساحەكانی دەزگای شارەوانی زیاتر لە چەندین ساڵە لەسەر كورسی پۆستن لەپێناوی مشەخۆری خۆیان شەڕو ململانێی لەسەر دەكەن تا دەوری كاراكتەرێكی مشەخۆری و گەندەڵی و دزی بەرهەم دێنن بۆ خۆیان و هەلی زیاتری ئۆپۆرتۆنیستانەیان بۆ دەرەخسێت.
من وەك ئەندازیارێكی كۆمپانیا كار دەكەم زیاترلە (7) ساڵە و زۆریان باش دەناسم بەڵام لێرەدا شتێكی زۆر كورتی راستی دەخمە رو. زیاتر لە 20 رۆژ سەرقاڵَیی مامەڵەی كۆمپانیاكەم بوم لەیەكێك لەشارەوانیەكەی سلێمانی. لەدواجاردا هەر ئەو ئیشەخۆیان بۆیان كردم لەدەرەوە بە (15) وەرقە. دواتر لەماوەی (2) ڕۆژ كارەكەم تەواو بو. ناوی هەمو ئەو مەساحانەشم لایە كە ئیشەكەیان كرد بوم.(من ئەمە بۆ خوێنەر بەجێ دەهێڵم چی دەڵێن لەسەر ئەمە). بەڕێز سەرۆكی شارەوانی سلێمانی و ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی من چەند پێشنیازێك دەخمە بەردەم بەڕێزتان لەسەر مەساحاكانی دەزگاكەتان تا ئەو ڤایرۆسی مشەخۆری و قێزونەی كە مەساحاكانی دەزگاكەتان دەستی داوەتێ رای ماڵن:
1-پێویستە هیچ . مەساحێك لەیەك ساڵ زیاتر لەپۆستەدا نەی هێڵنەوە بۆ ئەوەی مشەخۆری نەكەن.
2-پێویستە سزای توند بۆ ئەو جۆرە مەساحانە دابنرێ و دور بخرێنەوە لەو كارە كەكردویانە بۆ پاوان خوازی گەندەڵیی خۆیان.
3-پێویستە هەمو ساڵێك (2) جار ئاڵوگۆڕیان پێ بكرێ تا گروپ و كوتلە كاری دروست نەكەن لەو شوێنانەدا.
4-پێویستە ئەندازیار بكرێنە بەرپرسی بەشەكان. تا مەساحاكان ئەو هەلی یاریكردنە بەهاوڵاتی نەقۆزنەوە بۆ هەلپەرستی خۆیان و چەوری و ڕیشوەت خۆری خۆیان.
5- ئەگەر ئێوە وەكو سەرۆكی شارەوانی سلێمانی ئەو ڕێگریان بگرنە بەر ئەوا بەسەدای های وەك من توشی ئەو كێشمەو بێنەو ئەمسەرو ئەو سەرە نابێ. كەهەر خۆیان بە (2)رۆژ و بە (15)وەرقە كارەكەیان بۆ تەواو كردم. چەند بەڵگەیەكی تریشم لایە بەڵام لەكاتی خۆیدا ئەوەش دەخەمەڕو. وەك ئەندازیارێك كە ئەو نوسینانە دەخوێنمەوە لەسەر مەساحەكانی شارەوانی دەنوسرێ زۆر تەواو و رەوانە. هەر بۆ بەڵگەش بۆ ئەم نوسینانە بۆ یەك جار مەساحێك تائێستا نەیتوانی ڕوبەڕوی ئەندازیاران بوەستنەوە و بڵێن وانیە. ئینجا ئەوسا بزانن چی دەخرێتە ڕو لەو كردارانەی كەكردویانە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان