<

ئەم پارچه‌ شیعرە پێش کەشە بە بنەماڵەو مەسعودی کوڕی مەلامستەفای بارزانی

30/09/2012, 12:00 (GMT+1)

حکومەتێک نەیبێ بۆ گەل تۆزێ خێر
لە دەرەوە ڕێوی و لە ناوخۆدا شێر
دوای بیست و دوو ساڵ هێشتا ساوا بێ
خۆری تەمەنی یا خوا ئاوا بێ
ووتاری درۆو کاری دزی بێ
سەرقاڵی فێڵ و غەش و کزی بێ
داهاتی ووڵات لای ئەو لوقم بێ
کەشتی و کاپتنی یا خوا نوقوم بێ
دەست کەوتی گەورەی 31ی ئاب بێ
ووتە بێژەکەی عەبدول وەهاب بێ
گەر نەی ڕووخێنین ئێمەش ڕیسوا بین
گیرۆدەی غەورە غەزەبی خوا بین

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان