جەژن و ژوان
16/10/2013, 12:00 (GMT+1)
من چی بكەم ؟
ئەگەر كەسێك
لە ئامێزی ئەمرۆی جەژن
بۆ چركەیەك پێنەكەنێ
سیمای گرژو
تووڕەو بێ دەنگ
خەندەی نەبێ و
ڕەگی بزەی لەنێو دڵیا هەڵكەندبێ
منیش دەڵێم
جەژن واتای خۆشەویستی
واتای ژوان
بۆ بینینی گشت ئازیزان
بەڵێ ، جەژن
واتای ماچ و ئاشتبوونوە
هەڵكێشانی ڕیشەی ڕق و
تووڕەیی دڵ
لە خەیاڵ و بیر چوونەوە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























