بۆمبێك لەناخی سیاسیەكاندا تەوقیت ئەكرێت؟!
04/02/2011, 12:00 (GMT+1)
دوابەدوای خۆپیشاندانە یەك لەدوای یەكەكانی میسرو سەركەوتنی بەرەی جەماوەر بەسەر حكومەتی توونسدا لەچەند ڕۆژی ڕا بردوودا گۆڕان بەیاننامەیەكی دەركرد و داوای هەڵوەشاندنەوەی حكومەت و پەرلەمانی كرد بەڵام ئەم بەیاننامە نەك پارتی و یەكێتی تووشی شۆك كرد بەڵكو شڵەژانێكی وەهای خستە دڵی سیاسیەكانی كوردستانەوە وەكو بوومەلەرزەیەك دڵی هەموویانی هێنایە لەرزە ، ئەمە دەر ئەنجامی ترسێكی گەورەیە كە لای دەسەڵات كەڵەكە بووە هۆكارەكەشی بوونی دەنگی ناڕازییە لە دەسەڵات ، چوونكە ئێستا گۆڕان خاوەن پێگەیەكی جەماوەری ناڕازییە و نوێنەرایەتی نیو ملێۆن هاوڵاتی ئەكات كە دەنگیان پێداون ، بۆیە هەرچۆنێك بێت ئێستا دەسەڵات پێویستی بەوە نیە خەڵكی كوردستان بە هێنانی هێزو هەڕەشە بتۆقێنێت بەڵكو وەكو بزووتنەوەی گۆڕان چۆن بە یاننامەیەكی وەكو بۆمب لە ناخی دەسەڵات ناشت پێویستە بۆ هەڵگرتنەوەشی ڕێگەچارەیەك بدۆزرێتەوە كە زیانی بۆ هیچ لایەك نەبێت ، ئەوەی یەكێتی كردی بەرامبەر گۆڕان و دەبابەو تۆپی لەگردی زەرگەتە دانا و هێزی پێشمەرگەش كەوتە ئینزارەوە ئەوە پیشان ئەدات كە دەسەڵات چاوەڕێی پەلامارێكە و بەنیازە لەڕێگەی زەبری هێزو چەكەوە وەڵامیان بداتەوە ئەمە تەنها سیناریۆكانی توونس و میسرمان بەبیر ئەهێننەوە هەرچەندە قوربانیشی لێكەوتەوە بەڵام خۆپیشاندان كپ نەبووەتەوە بەڵام ئەمە هەڵەیەكی سیاسیە نەك چارەسەر چوونكە بمانەوێت یان نا گۆڕان ئێستا لە ساحەی سیاسەتدا لەگەڵ هەموو لایەك یاری ئەكات دەبێت دان بەوەشدا بنرێت كە لایەنێكی سیاسیە و دەبێت گوێی لێ بگیردرێت ئەگەر چۆن بەڕێگەی هیزو چەك گوێ لێ ئەگیردرێت با ئەوەندەش بە دیالۆگ و گفاوگۆ كێشەكان چارە بكرێن ..
لێرەوە پێویستە بووترێت سەرۆكی هەرێم دەبێت خۆی بە سەرۆكی هەموو خەڵكی كوردستان بزانێت بەتایبەت لایەنگرانی گۆڕان ، تاكو وەكو سەرۆكێك لەجێگەی نیگەرانی و بەرپەرچدانەوە ببێتە وەسیلەیەك بۆ چارەسەركردنی هەموو ئەو كێشانەی كە ئێستا بوونەتە كۆسپ لەبەردەم دەسەڵاتدا ئەگەرچی خەفەكردن و پشتگووی خستنی ناڕەزای و داواكاری خەڵك مەترسیە ئەگەر گۆڕانیش نەبێت ئەوا ئەم جۆرە وەڵامدانەوەی دەسەڵات هیچ بەرئەنجامێكی باشی نابێت تەنها قسەی هاوڵاتیەكی شاری سلێمانیم دێتەوە یاد كاتێك دەبابەكانی زەرگەتە نیگەرانی كردبوو دەیووت ئەگەر گۆڕانیش نەبێت ئێمە ئەمانە قبوڵ ناكەین چوونكە دەیانەوێت بمان ترسێنن.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان