رۆژنامەنووس ناسح عبدالرحیم لە دادگا بردییەوە و,لقى 12ى پارتى و محامیەكانى شكستێكیتریان تۆمار كرد
02/06/2010, 12:00 (GMT+1)

پار ساڵ لە 18ى1ى2009 لەلایەن 27 كادرو بەرپرسى لقى 12ى پارتى لەسەر بابەتى (لقى 12ى پارتى پڕە لە خائین و خۆفرۆش و جاش و بەعسى)داواى یاسایان لە دادگاى هەڵەبجەى شەهید لەسەر تۆمار كردم.باش ئەوەى دادگاى كەتنى هەڵەبجەى شەهید دۆسیەكەى ڕەوانەى دادگاى گەتنى سەید سادق كرد پاش یەك ساڵ و پێنج مانگ تێپەڕبوون بەسەر تۆماركردنى داوایەكى یاسایی كە زیاتر لە 14 دانیشتنى دادگاى بە خۆیەوە بینى ئەمڕۆ1-6-2010 سعات 11 پێش نیوەڕ ۆ دادگاى كەتنى سەید سادق بڕیارى ئیفراج كردنى دەركردم لەبەرامبەر ئەو سكاڵایە.ئەم ئیفراج كردنە قابیلى تەمیز كردنەوەیە لەسەر دادگاى تەمیز هەریم ماوەتەوە .
ئەوەى لیرەدا دەمەوێت بیڵێم سوباس و بێزاینى ئەوانەیە كە هەریەكەیان بە شێوەیەك لە شێوەكان هاوكاریان كردووم هەمیشەو دائیم لەگەڵمدا بوون لەم كێشەیەدا .
1-سایتى كوردستان پۆست و ستافە بەڕێزەكەى
2-پارێزەر دانا نورى كە بە خۆبەخش و ماندوو نەناسانە لەیەكەم ڕۆژەوە وەك پارێزەرێكى دڵسۆزو پارێزەرى ئازادى لەگەڵمدابووە ,بە هیمەت و شارەزای ئەو سەركەوتنم بەدەست هێنا
3-نوسەر م. ئەرسەلان ئیناخ كە خۆى و ئۆتۆمبیلەكەى بۆ ڕێگەى هاتوو چۆى سید سادق هاوسەفەرم بوون .
4-نوسەرو ڕۆژنامەنووس سباح على قارەمان
5-نوسەرو چالاكوانى ناوەندى كوردساید قادر نادر
6-نوسەر وڕژنامەنووس ئاسۆ عبدولتیف
7-ڕۆژنامەنووس ڕێباز ئەحمەد
8-ڕۆژنامەنووس كەیوان هەورامى
9-نوسەر مستەفا حسن گەورە
لینكى بابەتەكە
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=59a8543e
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان





















