ئاژانسی پاراستن درزی تێكەوتووە
13/09/2009, 12:00 (GMT+1)

ئەوەى لە هەمووى مەترسی ترە ئەوەیە كە دزە كراوەتە ناو ئاژانسی پاراستن ، زانیارى وردى پڵانەكانى پاراستن لە دواى 24 سعات دزە دەكاتە دەرەوە و بەمەش ئێستا گردەكە لە رێگاى چەند سەرچاوەیەكیەوە ئاگادارى تەواوى چاڵاكیەكانى دەزگاى پاراستنە و بە تایبەت بەشی (چاڵاكى) و تەواوى ناوەرۆكى كۆبوونەوە نهێنیەكانى ئاژانس (كەپێی دەوترێت كۆبوونەوەى دەورى)، هەمووى لە لایى گردەكە و كاك نەوشیروانە ، بەمەش توانراوە دەزگاى پاراستن چاوترساى بكەن لە هەرهەنگاوێكى تەسیفیەكردن لە سلێمانى و بۆ سەلماندنى ئەم راستیانەش هەوڵەكەى تیرۆركردنى (ئەحمەد میرە)یە كە ئەگەر گردەكە نەبوایە ئەم تۆڕە پیاوكوژە كارەكەیان ئەنجامدەدا و خۆیان بۆ كارێكى دیكە ئامادە دەكرد ، بەلام گردەكە پێراگەیشت و هەر زوو لە رێگاى خەڵكى خۆیانەوە لە ناو دەزگاى زانیارى هەڵسان بە دەست بەسەر داگرتنى ئەم تۆڕە و هەر لە لایەنە پیاوانى گردەكەشەوە بوو كە ئاشكرا كرا و ئەمەش بووە هۆی ئەوەى باڵى جەلال بتوانن بەشەرمەزرایەوە ئاشكراى بكەن ئەگەر نا جەلال بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ ئاشكراكردنى نەبوو وداواى كرد پەردە پیۆش بكرێت.
سهرچاوهکانی نیو پاراستن توانیان بەگەیاندنى ئەم زانیاریانەى ناو پاراستن و ئاگادار كردنەوەى گردەكە لە كارە قێزەونەكانى پاراستن وەك تیرۆر كردنى رۆژنامە نوسان، خزمەتێكى زۆرى بە (پێچ)ە مێژوویەى میللەتەكمانە بكات كە ئەویش هەلبژاردنى 25/7/2009 بوو كە بە بنەمالەى تالەبانى و بارزانى گوترا ئێوە ئێكس پایەر بوونە و ئێوە سەرۆكى ئێمە نین .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان





















