دوو گروپی ئاشتی له‌سه‌ر پیشنیاری ئۆجه‌لان ده‌گه‌ڕێنه‌وه باکوری کوردستان و تورکیا.
17/10/2009, 12:00 (GMT+1)

سه‌باره‌ت به پێشنیاری ڕه‌وانه‌کردنه‌وه‌ی گروپه‌کانی ئاشتی بۆ تورکیا له‌لایه‌ن ڕێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولا ئۆجالانه‌وه ،کۆما جڤاکین کوردستان لیدوانێکی دا و رایگه‌یاند:
بزوتنه‌وه‌که‌مان ،پێشنیاره‌که‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆی هه‌ڵسه‌نگاند و له جێی خۆی دا بینی.
له سه‌ر پێشنیاره‌که‌ش 3 گروپی ئاشتی له مه‌خمور ،قه‌ندیل و ئه‌وروپاوه ده‌چنه‌وه تورکیا.
کۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری کۆما جڤاکین کوردستان که‌جه‌که ڕایگه‌یاند:
ڕێبه‌ره‌که‌یان ئۆجالان له دواین دیداری دا له‌گه‌ل پارێزه‌رانی دا،بۆئه‌وه‌ی ته‌گه‌ره‌کانی به‌رده‌م بنبه‌ست بوونی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری پرسی کورد ههلگیرێن ،جارێکی دیکه پێشنیاری گروپی ئاشتی کردۆته‌وه و بزوتنه‌وه‌که‌یان ،پێشنیاره‌که‌یان هه‌ڵسه‌نگاندوه و له جێی خۆی دا بینیویانه و بریاریان داوه ،3 گروپی ئاشتی ره‌وانه‌ی تورکیا بکه‌نه‌وه.
که‌جه‌که ئاشکرای ده‌کات که یه‌ک له‌و گروپانه له قه‌ندیل،یه‌ک له وارگه‌ی په‌نابه‌رانی مه‌خمور و یه‌کێکی دیکه‌ش له ئه‌وروپاوه به‌روه تورکیا وه‌ڕی ده‌که‌ون.
ئامانجی ره‌وانه کردنه‌وه‌ی گروپهکانیاش کردنه‌وه‌ی ڕێیه له به‌رده‌م پرۆسه‌ی ئاشتی و دیموکراتی دا،و بۆ ئاشتیه‌کی هه‌میشه‌یی له بواری ده‌رونی دا ،زه‌مینه‌ی دۆخێکی ئه‌رێنی پێک بێت.
که‌جه‌که هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند،بانگه‌وازی رێبه‌رایه‌تیان ،له‌هه‌مان کاتدا په‌یامێکیشه بۆ ده‌وله‌تی تورک و ده‌لێت:
ئیمه له لایه‌ن خۆمانه‌وه، پێدوایستیه‌کانی ئه‌و بانگه‌وازیه به جێ دێنین،جارێکی دیکه پێداگریمان له ناوخه‌وه بۆ ئاشتی ،دیموکراسی دوپات ده‌که‌ینه‌وه.
له به‌شێکی دیکه‌ی لیدوانهکهدا که‌جه‌که ده‌ستنیشانی ده‌کات ،پاش ماوه‌یه‌کی درێژ جارێکی دیکه سزای ژوری تاکه‌که‌سیان بۆ رێبه‌رایه‌تیمان بڕیه‌وه و گوشار و گرتن و ده‌ستبه‌سه‌رکردن و کوشتنه‌کانی بێ پرس و ئیفاده له سه‌ر گه‌له‌که‌مان له کوردستان له لایه‌ن ده‌وله‌تی تورکه‌وه درێژه‌ی هه‌یه،ئه‌وه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌یه که هه‌ندێک که‌س ده‌یانه‌وێت پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری بنبه‌ست بکه‌ن،ئێمه‌ش به‌و هه‌نگاوه‌مان، ده‌مانه‌وێت بنبه‌ست بونه‌که بکه‌ینه‌وه.
هه‌روه‌ها که‌جه‌که بانگی له گه‌لی کورد کرد و ده‌لێت:
ده‌بێت گه‌له‌که‌مان ،وڵاتپارێزان و فیداکاران خاوه‌نداری له‌و هه‌وڵه‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆ بکه‌ن،ئه‌و گروپانه‌ی ئاشتی وه‌ک قاسدی ئاشتی ببینن و پێشوازیان لێ بکه‌ن.به گوڕ‌و تینه‌وه به چالاکی له‌به‌رامبه‌ر هێزه شهرخوازهکان ڕاوه‌ستن و خۆپاراستنیش پشتگوێ نه‌خه‌ن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















