هه‌ڤاڵ ابوبكر: مێژووی ناو زڕاندن له ڕاگه‌یاندندا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆ ئه‌وه‌ی له‌شه‌ڕی ناوخۆ پارتی و
24/08/2010, 12:00 (GMT+1)

هه‌ڤاڵ ابوبكر مامۆستای ڕاگه‌یاندن لای وایه ئیشی میدیا ناو زڕاندن نیه و ده‌رباره‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه م. هه‌ڤاڵ وتی : نابێت نه میدیای سێبه‌رو نه میدیای ئه‌هلی ئیشیان ناو زڕاندنی كه‌سایه‌تیه‌كان بێت، چونكه ناو زڕاندن ده‌چێته بابی لادان له بنه‌ما یاساییه‌كان، سه‌رپێچی كردنی ڕۆژنامهگهریانهو لادان له بنه‌ما ئتیكیهكانی لێده‌كه‌وێته‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێمه به‌مێژووی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردا بڕۆینه‌وه ئه‌وا به‌ر له ڕۆژنامه‌گه‌ری سێبه‌ر میدیای ئه‌هلی پێشوتر ئه‌و شه‌ڕه هه‌بووه، گه‌ر ته‌ماشای ڕۆژنامه حیزبیه‌كان بكه‌ین بۆ نموونه ڕۆژنامه‌كانی سه‌رده‌می ناوخۆ سه‌ربه دوو حیزبه‌كه‌ی ده‌سته‌ڵات به یه‌كتریان كردووه هێرشیان كردۆته سه‌ر یه‌كتری له‌مێژوودا شتی وا نه‌كراوه‌و كه‌سیش به‌یه‌كتری نه‌كردووه، ده‌توانین بڵێن میدیای سێبه‌رو میدیای سه‌ر به‌حیزب زۆر زیاتر له میدیای ئه‌هلی ناویان زڕاندووه وه ناشكرێت ئه‌وه له‌سه‌ر میدیای ئه‌هلی حیساب بكه‌ین چونكه میدیای ئه‌هلی به‌په‌نجه ده‌ژمێردرێن.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی ستانده‌ردا ئاخۆ كێ پاڵنه‌ری میدیای سێبه‌ره وه كام میدیایه له ئه‌هلی و سێبه‌ر كاریگه‌ریان به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌وه زیاتر هه‌یه م. هه‌ڤاڵ ابوبكر وتی
" دیاره هه‌ر یه‌كه له‌میدیای ئه‌هلی و سێبه‌ر به ئاڕاسته‌یه‌ك ئیش ده‌كات به‌ڵام ئه‌وانه‌ی وه‌كو میدیای ئه‌هلی كارده‌كه‌ن به‌په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردرێن، واته میدیای ئه‌هلی ئه‌وانه‌ن كه له‌ڕوی فرۆشه‌وه پشتیان به‌خۆیان به‌ستووه‌و توانیویانه ببنه میمبه‌رێك بۆ ده‌نگی خه‌ڵكێكی په‌راوێزخراو به‌ڵام میدیای سێبه‌ر زۆر جار له بارودۆخێكی تایبه‌تدا بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ده‌رده‌چێت و ناتوانێت پش به‌خۆی ببه‌ستێت وه پاڵنه‌رێكی سیاسی له پشته دیاره كه میدیای ئه‌هلی گوزراش له‌ڕای زۆرینه ده‌كات و كاریگه‌ریشی زیاتره".
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















