<

كێشەى كەسى شیاو بۆ شوێنى شیاو لە ناو فەرمانگەى تەندروستى سلێمانى

04/02/2010, 12:00 (GMT+1)
لاى هەموان ئاشكرایە كە یەكێك لە كارە گەندەڵیەكان لە ناو دام و دەزگاكانى حكومەتى هەرێمى كوردستان بوونى كەسانى بێ بڕوانامە و كەسانى گەندەڵە لە شوێنە گرنگەكانى كار كردندا ، ئەوەى لە ئێستادا كێشەى لەسەرە لە ناو فەرمانگەى تەندروستى سلێمانى و جێگە مشتومڕى بەر پرسانى ئەو دەزگایەیە هەبوونى چەند كەسێكە لە ناو ئیداراتدا لەو فەرمانگەیەدا كە لە ئێستا دا بۆتە كێشەى سەرەكى و چارەسەر كردنیان هەروا ئاسان نییە و بەپێى چەندین سەرچاوەى بەرپرس لەو فەرمانگەیەدا ئێستا دكتۆر ڕێكەوت سەرگەرمى دۆزینەوەى میكانیزمێكە بۆ لابردنى كەسانى بێ ئەزمون و بێ بڕوانامە لە ئاستە ئیداریەكاندا بەڵام چەندین ڕێگرى بۆ دروستكراوە كە ناهێڵن ئەو كارانە بكات و ئەو كەسانە لابەڕێت لە ناو سەرۆكایەتى تەندروستى سلێمانیدا . سەرچاوەیەكى بەرپرس لەناو ئەو فەرمانگەیەدا ڕایگەیاند كە دكتۆر ڕێكەوت بەوردى دیراسەى ئەو كارانەدەكات و لە ماوەیەكى نزیكدا ئەو گۆڕانكاریانە دەكرێت .


سەرچاوەیەكى بەرپرس لە ناو فەرمانگەى تەندروستى سلێمانى
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان