<

نەوشیروان مستەفا خۆڕا نەیوتبوو كوا خەندان هاتووە !!

31/03/2012, 12:00 (GMT+1)


ڕۆژى 14 / 3 / 2012 كاتێك نێچیرڤان بارزانى سەردانى شارى سلێمانى و نەوشیروان مستەفا دەكات گوایە لەنزیك ڕۆژنامەنووسەكانەوە نەوشیروان مستەفا پرسیارى سایتى خەندانى كردووە و گووتوویەتى كوا خەندان هاتووە !! ئەمە ئەو هەواڵە بوو كە سایتەكەى بەرهەم ساڵح وەك ئەوەى هەنگى لەدارا دۆزیبێتەوە بەپەلە بڵاوى كردەوە هەر خۆشیان شیكاریان بۆ كردو گووتیان ئەمەپەیوەندى بەپێشەنگ بوونى خەندان و زۆرى سەردانكەرانەوە هەیە بۆ ئەو سایتە بەڵام ئەوەى من دەمەوێت بەو سایتەو هەموو لایەكى ڕابگەیەنم ئەمە پەیوەندى بەخۆشەویستى خەڵكەوە نیە بۆ خەندان ئەوە زۆر خوێندنەوەى هەواڵ و چالاكیەكانى نەوشیروان مستەفایە لەوسایتە وادەكات خەڵك زۆر سەردانى سایتى خەندان بكات هەر ئەم هەواڵەى كەگوایە نەوشیروان مستەفا گووتوویەتى كوا خەندان هاتووە !! بەچەند ڕۆژێك سەیركردن و خوێندنەوەى گەیشتە زیاتر لە 11 هەزار كەس .
http://xendan.org/dreja.aspx?Jmara=37530&Jor=1
ئەوەى زیاتریش ئەمە دەسەلمێنێ پەیامەكانى نەورۆزە كەئى هەموو (بەناو سەركردەكان) لەیەك ڕۆژدابوو هەمووى 20 / 3 / 2012 بوو تەنها چەند سەعاتێك نێوانیان هەبوو سەیربكەن و بزانن خۆشەویستى و تامەزرۆیى خەڵك بۆ نەوشیروان مستەفا چۆنەو بۆ ئەوانیش چۆنە ، زۆرى سەردانیش بۆ ئەم سایتە پەیوەندى بەنەوشیروان مستەفاوە هەیە نەوەك سایتەكە ئەوە پەیامەكانى نەوشیروان مستەفان ئەو سایتە بەخەڵك دەناسێنێ نەوەك سایتەكە خۆى .
_ پەیامى پیرۆزبایى بەرهەم ساڵح بەبۆنەى نەورۆزەوە ڕۆژى 20 / 3 (سەعات یەك و 13 دەقیقەى) دوایى نیوەڕۆ لەسایتى خەندان بڵاوكراوەتەوە ، تائامادەكردنى ئەم نووسینەى من (400 كەس) سەیرى كردووە .
_ پەیامەكەى نەوشیروان مستەفاش هەر 20 / 3 (سەعات یەك و 29 دەقیقەى) دوایى نیوەڕۆ سایتى خەندان بڵاوى كردۆتەوە زیاتر لە (9000) نۆ هەزار كەس سەیرى كردووە .
_ پەیامى پیرۆزبایى سەرۆكایەتى پەرلەمانیش هەمان ڕۆژ 20 / 3 (سەعات پێنج و 4 دەقیقەى) دوایى نیوەڕۆ لەسایتى خەندان بڵاو كراوەتەوە نزیكەى (250) كەس سەیرى كردووە .
_ سایتى خەندان دووبارە هەر هەمان ڕۆژ 20 / 3 (سەعات شەش و 3 دەقیقەى) ئێوارە لەهەواڵێكى بەپەلەدا نووسیوویەتى دكتۆر بەرهەم چووە ناو ئاپۆڕەى خەڵك ئەمەش نزیكەى (950 كەس) سەیرى كردووە .
_ پەیامى جەلال تاڵەبانیش هەمان ڕۆژ 20 / 3 (سەعات حەوت و 57 دەقیقەى) شەو لەسایتى خەندان بڵاوكراوەتەوە ، نزیكەى (650 كەس) سەیرى كردووە .
_ پەیامى مەسعود بارزانیش هەمان ڕۆژ 20 / 3 (سەعات هەشت و 31 ى دەقیقەى) شەو لەسایتى خەندان بڵاوكراوەتەوە (4500) كەس سەیرى كردووە (گووتیان دەوڵەتى كوردى ڕادەگەیەنێت) .
بۆیە وەك خوێنەرێك پێموایە ئەمە پەیوەندى بەخۆشەویستى خەڵك بۆ سەركردەیەكى پاكى وەك نەوشیروان مستەفاو ناشیرین بوونى ئەوانیش لاى خەڵك هەیە،پەیامەكەى نەوشیروان مستەفا زیاتر لە (نۆ هەزار كەس) دەیبینێ و دەیخوێنێتەوە كەچى پەیام و پیرۆزبایی ئەوانیش بەسەرۆكى پەرلەمان و سەرۆكى هەرێم و سەرۆكى كۆمار و سەرۆكى حكومەت ناگاتە (شەش هەزار كەس) ئەمە لەخۆشەویستى نەوشیروان مستەفایە خەڵك ئەوەندە خوێنەرو عەوداڵى سایتى خەندانە نەوەك لەخۆشەویستى سایتەكە ، نەوشیروان مستەفاش هەست دەكات سایتى خەندان دەروازەیەكى ترە بۆ دەركەوتنى و خوێندنەوەى هەواڵ و پەیامەكانى بۆیە حەقى خۆیەتى لەهەموو كۆنگرەیەكى ڕۆژنامەنووسیدا بڵێ كوا خەندان هاتووە !!.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان