<

چاوەڕوانی هەڵوێست لە یەکگرتو دەکەین!!

09/12/2011, 12:00 (GMT+1)




دای ئەو شەپۆلی گۆڕانکاریانەی وڵاتانی ناوچەکەی گرتەوە لە ڕماندنی دەسەڵاتە دیکتاتۆریی و بنەماڵەخوازەکان، ئاراستەیەکی نوێ لە جیهانی سیاسەتی ناوچەکەدا دروست بووە کە پێی دەوترێت دەسەڵاتی جەماوەر، چونکە ئەو جوڵانەوانە هەڵقوڵاوی ناخی پەنگ خواردووی چەندان ساڵی جەماوەری ستەم لێکراوی بێ ماف بوون، کردستانیش کەم تا زۆر لێکچووی بارودۆخی ئە وڵاتانەیەو بگرە لە چەند ڕوویەکە خراپتریش، بەڵام مەخابن لەبەر چەند فاکتەرێکی زاتی ئەو ڕاپەرینەی لە شوباتی ٢٠١١ دا لە لای خۆمان ئەنجامدرا وەك پێویست سەرکەوتنی بەخۆوە نەدی.

ئایمە باس لە هۆکارەکانی باڵا دەست بوونی پارتی ناکەین لە ناوچەی بادینان و هەولێر، بەڵام ئەوەی ڕاستییەکی حاشا هەڵنەگرە ئەوەیە کە سوتاندنی ١٢ بارەگای پارتێکی سیاسی کوردستان لە لایەن پارتی یەوە هەر درێژبوونەوەی ئاکارەکانی پارتیە لە ساڵی ٢٠٠٥داو شەهید کردنی نامەردانەی ڕۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان بوو. بەڵام ئەوەی کە جێی وتوێژو تیشك خستنە سەرە ئەوەیە کە ئایا یەکگرتو دەبێت هەر هەمان هەڵوێستی قوڕو قەپی ساڵی ٢٠٠٥ ی هەبێت؟ لەکاتێکدا زۆربەمان دەزانین کە تا ئێستا چەند زوڵمی لێ کراوەو لەگەڵ ئەوەشدا خاوەنی پێگەیەکی گەورەی جەماوەرییە و هەمووانیش دەزانن کە مەنتیقی لۆژیك لەگەڵ پارتی دا تەنیا هەر خۆ هەڵخەڵەتاندنە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە یەکگرتوو چەند وەرەقەیەکی بەهێزی لەبەردەستایەو سیاسەتی جیهانیش هاوپشتیوانی هەڵوێستەکانی دەکات ولەکاتێکدا کە خەڵکی جیهان و سیاسەتمەدارەکان بە چاوی خۆیان دەبینن کە چ کوشتارێك لە سوریادا دەکرێت. جا دەبێت لای ئەوانی هوشیار چ جیاوازییەك هەبێت لە نێوان دەسەڵاتی شۆڤینی بەشار ئەسەد و مەسعوود بەرزانیدا؟

یەکگرتوو بە بێ دەنغ بوونی پشتیوانی زۆربەی خەڵکی کوردستان لاواز دەکات بۆی، چونکە خواش زەلیلی پێ ناخۆشەو سروشتی پێکهاتەی میللەتی ئێمەش لەو زمانی حیکمەتە تێ ناگات کە خاوەن بڕیارانی یەکگرتوو دەیگرنە بەرو کە بە دوکەڵ بەرز بوونەوە لە پەڕتوکی ئاسمانی قورئانی پیرۆز دوایی دێت لە بارەگاکانیاندا لە لایەن مافیا ە چەتەکانی بارزانییەوە، دەبا یەکگرتوو وەکو باڵندەی عنقاو خۆی بکاتە سوتوو و ڕووناکی بەخشی شەوەزەنگی ئازادی کوردستان و داهاتوویەکی جیاواز بۆ نەوەکانی ئایندە دروست بکات و کە هەر لەو ئاستە گەورەی بەرپرسیاریشدا حسابی بۆ دەکەین و دواییش لە خۆڵەمێشەکەی خۆیەوە جارێکی تر هەستێتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە پارتی تەنیا کۆبوونەوەیەکی مەسڵەحەت و عەشایەری کەسانێکی ناحاڵیەو کە گڵۆڵەی کەوتە لێژی تەنانەت هەوادارەکانی خۆشیان دەست ئەکەن بە تاڵان کردنی بارەگاکانیان و لێسەندنەوەی هەموو سەروەت و سامانی بەهەدەر دراوی ئەو میللەتە لە ماوەی ٢١ ساڵی حوکمی ڕاو وڕووتی بنەماڵەی خیانەتچی بارزانی و تەنانەت کوێخا دەست بەخوێن سووربووەکانی جەلالیش کە لە دەردی سەری و نەهامەتی زیاتر هیچ سوودێکیان بۆ خەڵکی داماوی کوردستان نەبووە، تەنانەت ئەو دەسکەوتانەی میللەت کە لە سەردەمی حوکمی دیکتاتۆری سەدامدا میللەت بەدەستی هێنان وا خەریکە هەموویمان لی دەسەننەوە وەکو بوونی بایعی و کارەبا و نەوت و موڵکی گشتی و ڕێگاو بان و هتد...

میللەت هەمووی چاوەڕوانی بومەلەرزەیەکی بە هێزی تۆڵەو ڕاپەڕینە کە بە دەستی خۆی هەموو ئەو بتە ڕەزا تاڵانە بشکێنێت کە میللەت بێزار بووە لە تەماشاکردنیان و ناو هێنانیان.

ئەی خوایە ئەمە چ قەدەرێکی تاڵ بوو میللەتی کوردی بەدبەختی باشوور توشی بوو بە تووشیانەوە و وەکو هەورێکی چڵکن ئاسمانی هیواکانیان تەنیین، ئەی میللەتی کوردی هوشیار ئایا دەبێت لەم دنیا پێشکەوتوو و شارستانییەدا دوو کەلـلە سەری بۆشی پڕ خیانەتی وەکو جەلال و مەسعوود ئاغاو دەمڕاستمان بێت؟؟!
 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان