تەندروستى كۆیە و چەند راستى وبەڵگەنامە
22/11/2011, 12:00 (GMT+1)
بۆ بەرچاوى هەموو لێپرسراوان وخەمخۆرانی شارەكەم
وەرن براینە بزانن چی باسە لە تەخشان وپەخشانى پارە لە تەندروستى كۆیە كە د. زانكۆ بە وەكالەت كاروبارى بەڕێوەبەرى گشتى بەڕیوە دەبات بە ڕاست و چەپ كەوتووتە گیانى بودجەى ساڵى 2011 گوایە ئەگەر گشت بوودجەكە سفر نەكاتەوە تا كۆتایى ساڵ ئەوا مدیر عامیكى خراپە هەرچەندە وەكالەتیشە دەوەرن توخوا با بزانین چۆن چۆنى ئەو بودجەیە سفر ئەكاتەوە :
1. لیژنەیەكى پێك هێناوە كە بەناو ژوورەكانى دیوان بگەڕێن بزانن چیان پێویستە جا پێكەنین لەوەدایە لە مانگى حوزیران سەرەتاى هاوین داواى سۆبایەكى تۆربۆى یابانى كراوە بۆ كڕین تەنها بۆ ئەوەى بڵێن مدیر عامێكى باشە و ئیش دەكات كڕینى ئامێرەكانى وەك TV وسەتەلایت و كۆمپیوتەر و سپلیت لە ئەژمار نایەت بەتایبەتى كڕینى سپلیت لەكاتێك سارد كردن وگەرم كردنى ناوەندی هەیە (التدفئە والتبرید)المركزى كە بیناكە تازەیە وئەو ئامێرانە كارى خۆیان بەباشی ئەكەن
2. یەك لەفەرمانبەران داواكرى پێشكەش كردبوو كەفۆتۆكۆپى ژوورەكەیان تێك چووە پێویستەچاك بكرێتەوە كە بڕە پارەیەكى كەمى دەوێت بەلام كاكە دكتۆر زانكۆ ى بەڕێز ودلسۆز دەڵێت پارە زۆرە بڕۆ دانەیەك بكڕە بە 15 تا 16 وەرەقەیە كە واى لێدات ئامیرە لەكاركەوتووەكە بكەویتە كۆگاى كۆنەكان و فڕێ بدرێت وەلەداهاتوو بە پارەیەكى كەم بفرۆشریت وەك كەل و پەلى مستهلك
3. ئوزوندە كۆمپیوتەر كڕدراوە كە زیادەڕۆى تێداكراوە تەنانەت مراجیع تا كو كارەكەى ئەنجام دەدرێت دەتوانێت بۆ خۆى یارى بە كۆمپیوتەرەكان بكات
4. ئەگەر سەیرى مەێروفات بكەین ئەوا لە (1%) ئەو پارانەى خەرج كراون بۆ كڕینى ئامێرى پزیشكى نەبووە كە زۆر پێویستە بۆ نەخۆشخانەكان
5. چەند كڕینى ئامێر ئەنجام دراوە بەشێوەى نایاسایی بۆ نموونە پرنتەرى ئامیرى MRI وەك لەناو خەلك بە تەنوورەكە ناسراوە كە لەمانگى 7 -2011 كڕدراە بەڵام لیژنەى دەرخستەو وعەرز و وكڕین وپارە وەرگرتن لەمانگى 10 دەرچووە جا چۆن كراوە وكڕدراوە؟عەرز جۆن وەرگیراوە؟
6. وەهەروەها لەبنكەى تەندروستى باواجى(حمامۆك) پەرستارێكى خانە نشین گەراوە بڕێكى زۆرى مێز و دۆڵاب و وتاقم قەنەفە لەمانگى 7 هێنا بەڵام وەك ئامێرى سەرەوە هەموو كارەكان ى پێویست لە مانگى 10 -2011 بۆ كراوە
7. ئەنجامدانى هەڵمەتى كوتان :عبدالله مێگفى كە بەناوى ج-ج مدیرعامە بەوەكالەتەكەى هەستاوە بەدانانى ئۆتۆمبیلى كوڕەكەى كە جۆرى هۆندا ژمارە 224100 اربیل كە دووجار مخالەفەیە یەك نابیت تا پلەى 3-4 خزمى هەر كارمەندێك سوودمەند بن لە كارى وەزیفی وەلەلایەكى تریش هەر سولفیشی لە ئۆتۆمبیلەكە نەداوە بۆ دەرچوون بۆ حەملەى كووتان وەهەروەها چەند كارمەندیكى تریش دانراون وەك شوفیر ئۆتۆمبیلەكانیان بەكا دێت بۆ حەملەى كووتان كە لە رووى یاسا قەدەغەیە
8. براى عبدالله مێگفى بە ناوى احمد كارەباچى لە سەنتەرى تیشك لەبرى خۆى خوشكەزایەكەى خۆى دەوام دەكات نابێت كەسیش قسەى لەگەڵ بكات چونكە بیلبیلەى چاوەكەى د.زانكون ودەعمیان دەكات.كاك عبدالله مێگفى ى. پزیشكە كارى تیشكى دەكردلە پێشان پیشەى خۆى نەجارەیە وایى دەوام لەهیچ لە كارەكانى زانا نەبووە.
9. ژوورى بەڕێوبەر و ى.بەڕێوبەرە تازەكەى پڕكراوە لە تاقم قەنەفەو TV و سەتەلایت بەڵام خزمەتگوزارى تەندروستیان لەژێر سفرەوەیە
10. گواستنەوەى فەرمانبەر بەبێ هەبوونى میلاك
11. كڕینى دەرمان بە ئاگادارى خودى خۆى د.زانكۆ دەكردرێت كە لە كۆگاى دەرمانى كۆیەیە هی ناو بازار وە. وە بۆ ئەوەى شەرعیەتیكیى تەزویر بدەنە چۆنیەتى خەرج كردنى دەچن بە تەزویر لەهەولێر عەرزى 3 كۆگا تر دێنن وە دەرمانەكان دووجار ئەفرۆشریتەوە كەواتە 2 دووجار قازانجی ئەچێتە سەر ئەگەرهەركەسێكیش باوەر ناكات ژمارەى ئەو ئۆتۆمبیلەى دەرمانەكانى گواستۆتەوە پیى ئەڵێم جا ئایا ئەوە دڵسۆزییە یان گەندەڵى یە؟؟ جا كاك گەنجینەى كۆیە لە ئاستى ئەو شتانە لە گوییى كام گادا نوستوون
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان




















