<

پاراستنى بنەماڵەى بارزانى، حەمە سەعید حەسەن وفەرهاد پیرباڵ یان كردە ڕاوێژكارى ماڵپەڕى گوزارشت، كە پاراستن و ڕاگەیاندنى بنەماڵە دایانمەزر�

27/09/2009, 12:00 (GMT+1)
شكست و دۆراِندنەكانى ڕاگەیاندنى پارتى و سەگۆ قادر، بنەماڵەى بارزانى زۆر توڕەكردووەو باڵى نائومێدى و ڕەشبینى مەسعود بارزانى و دەزگاى پاراستنى بە چەشنێك داگرتووە، كە هەموو ڕێگاكانیان تاقیكردۆتەوە تا دژى ڕۆژنامە ئەهلى سەربەخۆە ئازادەكانى وەك هاوڵاتى و ئاوێنەو گۆڤارى لفین ، بەرگرى لە بنەماڵەى مەسعود نێچیر بكەن، وەلێ لە گشت هەوڵەكانیان شكست و فاشیلى چارەنووسیان بووەو، بنەماڵەى بارزانى خاوەنى 31ى ئاب بە ئاشكرا بێتوانایى و كاڵفامى فاسدى سەگۆ قدرو دەوروبەرەكەیان بۆ تاقیبۆتەوەو، بە دواى هەلێكدا دەگەڕێن سەگۆ قادر بەركەنار بگرن و لە بازنەیى پەراوێزى و گۆشەگیرى نزیك بخەنەوە، لەگەڵ گشت ئەو هەوڵانەدا، مەسعود _ مەسرورى كوڕى زیاتر لە 36 ڕۆژە ماڵپەڕێكیان بۆ ئازایى حەسیب قەرەداغى لە ناو بارەگاى ڕۆژنامەى خەبات دامەزراندووە، نزیكەى 29 جاشقەڵەم و ئینشا نووسیان لە كەناڵەكانى راگەیاندنى پارتى كۆكردۆتەوە، تا دژایەتى نەك هەر ڕۆژنامەو گۆڤارو ماڵپەرەكانى پێبكەن، بەڵكو بەنیازن دژایەتى كەسایەتیەكانى ناو لیستەكانى گۆران و چاكسازى و ئیسلامیەكان و عەرەبەكانى بەغداى پێبكەن!
سەرچاوەیەكى نزیك لە ئاژانسى پاراستنى ئاسایشى هەرێمەوە(پارستنى گشتى) لە سەرى ڕەشەوە، ئێۆارەى ئەمڕۆ پێڕاگەیاندین، كە بەبریارى پاراستنى بنەماڵە هەریەكە لە حەمە سەعید حەسەن و فەرهاد پیرباڵ كراونەت ڕاوێژكارو مووچەى هەریەكەیان 2400 دوو ملێۆن و چوارسەد هەزار دینارە لەگەڵ مەسروفاتى هاتوچۆو بەنزین و هۆیەكانى گەیاندن، لەگەڵ پاداشتى 5000 هەزار دۆلار بۆ هەریەكەیان پێشەكى و لە ڕۆژى 1/10/2009 مووچەكانیان دەدرێتێ،ووەك ڕاوێژكارى ماڵپەرى گوزارشت كاردەكەنو رۆژانە جنێونامەو تەشهیرو سوكایەتى ئەو كەس ولایەنانە لە ئەستۆ دەگرن كە پاراستنى پارتى بە ئیمێڵ ناوەكانیان بۆ ڕەوانە دەكەنّ!..
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان