<

ڕاپەڕینی 7/3ی خانووە بێ تاپۆكانی گەڕەكی زێڕینۆك و مافیاكانی شارەوانی سلێمانی

03/03/2011, 12:00 (GMT+1)
دوای ئەوەی شۆڕشی سپی بەر پاربو لەسەراكەی سلێمانی دژی گەندەڵی و مافیاكان و ئەمنە زەردەكە و حكومەتە ئیفلیج و دز خوازەكانی سەرجەم دام و دەزگاكان شاری سلێمانی، هەروەك بومەلەرزە حكومەت و حزبی هەژاند و ترس و دڵە ڕاوكێ بەرۆكی هەمو گەندەڵ خوازانی گرتەوە. هەر ئەوەش وای كرد بەپەلە پروزكێ كەوتنە ڕاكردن و بەجێ هێشتنی شار. هێشتا ئەو لافاوەی میلەتە هەڵنەساوە و شۆڕشی سپی سەراپای كوچە و كۆڵانەكان و گەڕەكە هەژار نشینەكانی نەگرتۆتەوە. جارێ توڕەیی شاری نەهەژاندوە. جارێ بەرپرس و كاسەلێسەكانی دەزگاكان چەپۆكی میلەتیان بەرنەكەوتوە. جارێ دام و دەزگا گەندەڵەكان لەتوڕەیی میلەت تێ نەگەیشتون. جارێ ڕاماڵین و ڕاپەڕینی میلەت دەستی پێ نەكردوە دژی دز و مافیاو 31 ئاب و ئەمنە زەردەكە و جاشەكان و بەعسیەكان و حكومەتە سەقت و بەناو ساواكەی كوردستان.

لێرەوە پەیامی خانوە بێ تاپۆكانی گەڕەكی زێڕینۆكی شاری سلێمانی دەدەین بەگوێ حكومەت و شارەوانی سلێمانی كە نزیكەی (15) ساڵە یاری بەهەست و شعوری خەڵكی ئەم گەڕەكە دەكرێ هەر جارەی بەناوی بیانویەك هەڵمان دەخڵەتێن و درۆ شاخدارەكانیان دەمەزەرد دەكەنەوە جارێ عیما ئەحمەد و جارێكی تر د. بەرهەم و جارێكی تر تەملیكی شارەوانی سلێمانی. ئێستاش ئێمە وەك دانیشتوانی ئەم گەڕەكە ئیتر كاتی هەستانی ڕاپەڕینە دژی ئەم زوڵم و گەندەڵ خۆرانەی شارەوانی سلێمانی و حكومەتی هەرێم. جارێكی دیكە ڕاپەڕینەكەی 7/3 لە گەڕەكی زێڕینۆك دەست پێ دەكاتەوە، ئەی شارەوانی پارە خۆر. هەتا كەی تێر نابی لەدرۆی دەمە زەرد. هەتا كەی لە ڕاو ڕوتی میلەت مەست نابی. هەتا كەی گەندەڵی؟ ئەی شارەوانی كوا خەمی هەژار و میلەت؟ كوا حەق و ماف مان؟ كوا كارت؟ كوا پرۆژەت؟ كوا تاپۆ كردنت؟ ئێمە دانیشتوانی ئەم گەڕەكە بەهەمو شێوەیەك لەگەڵ خۆپیشاندەرانی سەرا ئازادیەكەی سلێمانین. بەهەمو شێوەیەك تێ دەكۆشین و ڕادەپەڕین دژی شارەوانی سلێمانی. هەر ئێوە و ئەمنە زەردەكەن مناڵان مان و گەڕەك مان دەكوژن. هەر ئێوەن میلەت دەكەنە پاروی چەوری باڕەكانی خۆتان. هەر ئێوەن ئەی دزەكانی حاكمی شار سلێمانی ژیانی چەندین هەزاری دانیشتوی گەڕەكی زێڕینۆكتان وێران كردوە. ئەنفالی پرۆژە و خانوتان كردوین. ڕەشە كوژی ژیانی چەندەها خێزانی هەژارتان كردوین، كوا تاپۆ تان؟ كوا وەعدتان؟ كوا درۆی تازە ترتان؟ كوا دزە گیراوەكان تان؟ كوا ئەو بەر پرسانی لەسەر تاپۆ نەكردنی خانوەكانی ئەم گەڕەكە بدرێنە دادگا؟ كوا تڕۆ كردنیان؟.

شارەوانی سلێمانی، ڕەشی و پیسی و گەندەڵی و ڕیشوەت خۆری تۆ.. ئێجگار زۆرە هەروەك كەفی سەر دەریا وایە. پاشەڵی فەرمانبەرەكانت ئەوەندە بۆگنە وەك بۆگەنی لاكی تۆپیو وایە. بۆگەن و پۆخڵاواتی فەرمانبەرەكانت شاری تەنیوە، خەڵكی ڕادەپەڕن و هوتافی نامانەوێ گەندەڵ كاران بەرو ڕوتان دەڵێنەوە. هوتافی بەسە شارەوانی دزی و فزی و درۆی ڕەش و سپی لەگەڵ میلەت دەڵێنەوە. ئێوە شارەوانی نزیكەی (15)ساڵە یاری بە شعوری چەند هەزار خێزان دەكەن لە گەڕەكێكی وەك گەڕەكی ئێمەی زێڕینۆك. بەڵام دیارە تا ڕانەپەڕین و 7/3 نەكەینە دەروازەی راپەڕین مان ئێوە بەئاگا نایەن.

كۆمەڵێك كادری دانیشتوانی گەڕەكی زێڕینۆك
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان