جوگرافیا و نه‌خشه‌کێشی
18/06/2012, 12:00 (GMT+1)
یه‌که‌م جار له قوتانخانه له وانه‌ی زه‌وی و نه‌خشه‌کان
مامۆستا وتی ده‌توانی بکێشی نه‌خشه‌ی نیشتیمان
منیش خامه‌م خسته نێوان په‌نجه‌کانم به‌بێ وه‌ستان
کێشام نه‌خشه‌یه‌کی چوار به‌ش له پارچه‌کانی کوردستان
وتی ڕۆڵه من مه‌به‌ستم نه‌خشه‌ی عێراق بوو بیکێشی
هه‌ر له ئێستاوه ده‌ست مه‌ده ، شتی مه‌حاڵ و سه‌رکێشی
گه‌ر ئاوا سه‌ره‌ڕۆ ببیت ، له جوگرافیا و نه‌خشه‌کێشی
بێگومانبه له ته‌مه‌نتا ، ناخۆشی ڕێ زۆر ده‌جێژی
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























