<

چەتری ئازادی بۆ پشتیوانکردن لە خۆپیشاندانەکانی کوردستان‌و هەڵگرتنی ئابڵوقەی ئازادی لەسەر هەولێر کۆبونەوەیەکی فراوان لەشاری بێرمنگهام سا

01/04/2011, 12:00 (GMT+1)


رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٣/٤/٢٠١١ کاتژمێر ٢بۆ ٥ی ئێوارە کۆبونەوەیەکی فراوان بۆ ئەندامانی رەوەندی کوردی لە شاری بێرمنگهام‌و دەوروبەری لەلایەن چەتری ئازادیەوە سازدەکرێ.

کۆبونەوەکە بەمەبەستی پتەوکردن‌و بەهێزکردنی پشتیوانی رەوەندی کوردیە لە خواست‌و داواکاریەکانی خەڵکی کوردستان‌ کە لە لایەن ئەنجومەنی سەرای سلێمانیەوە راگەیەنراوە لەگەڵ هەڵگرتنی گەمارۆی ئازادی پارتی لەسەر شاری هەولێرو رێگاگرتن لە خەڵك بۆ خستنەرووی خواستەکان‌و بەرپاکردنی کۆبونەوەو خۆپیشاندان. هاوکات لەو کۆبونەوەیەدا داوا لە بەشداربوان و سەرجەم ئەندامانی رەوەندی کوردی لەو شارە دەکرێ کە لە خۆپیشاندانی رۆژی ٩/٤ ی بەردەم ئۆفیسی حکومەتی هەرێمدا دا بەشداربن.

شایانی ئاماژەیە کە بۆهەمان مەبەست رۆژی شەممە رێکەوتی ٩/٤ لە بەردەم ئۆفیسی حکومەتی هەرێم لەلەندەن کاتژمێر ٢-٥ خۆپیشاندانێکی گەورە لەلایەن چەتری ئازادیەوە بەرێدەخرێ.

شوێنی کۆبوونەوەکە:

Ladywood Arts & Leisure Centre
316 Monument Road
Ladywood
Birmingham B16 8TR

چەتری ئازادی- لەندەن
 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان