ئاشكرا كردنی چارەنووسی بێسەرو شوێن كراوانی شەڕی ناوخۆ
08/03/2011, 12:00 (GMT+1)
بــەرێــز سەرۆكی هەرێمی كوردستان
بەرێز سەرۆكی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان
بەرێزان ئەندامانی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان
بەرێزان ئەندامانی لیژنەى مافی مرۆڤ
بـــابـــەت / یـــــاداشت
بەرێزان ئێمە وەك كەسوكاری بێسەروشوێنانی شەڕی ناوخۆ ماوەیەكى دوورو درێژو بۆ چەندین جار داواكاری و یاداشتمان بۆ ئێوە بەرز كردۆتەوەو چەندین جار خۆپیشاندانمان كردووە بۆ بەردەم تەلاری پەرلەمانی هەرێمی كوردستان بەڵام ئەوەى جێگەى داخە تا ئێستا سەرۆكایەتى پەرلەمان و لیژنەى مافی مرۆڤ لە ئاست جێیەجێ كردنی داواكاریەكانمان هەنگاوێكیش نەچوونەتە پێشەوەو هیچ وەڵامێكی روون و ئاشكرایان بۆ ئێمە بەدەستەوە نەبووە، بۆیە بە پێویستمان زانی ئەم جارەش داواكاریەكانمان چەندبارە بكەینەوەو داواتان لێبكەین كە وەڵامی داواكاریەكانمان بدەنەوە كە بریتین لەم خاڵانەى خوارەوە:
1- ئاشكرا كردنی چارەنووسی بێسەرو شوێن كراوانی شەڕی ناوخۆ.
2- گێڕانەوەى هەموو مافێكی یاسایی مەعنەوى ئنجا ماددی بۆ كەس و كاری بێسەرو شوێنكراوانی شەڕی ناوخۆ.
3- ئاماژە بەوە بكرێت كە ئاشكرا كردنی چارەنوسیان بەرپرسیارێتیەكى ئینسانی و ئەخلاقیە.
4- پێویستە مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی وە بەتایبەت بەرێزان مام جلال و كاك مسعود بە رەسمی و بەنووسراو داوای لێبوردن لە كەس و كاری بێسەرو شوێن كراوان بەتایبەتى، و هەموو زیان لێكەوتوانی شەڕی ناو خۆو گەلی كوردستان بكەن.
5- داوا دەكەین لە لیژنەى كاروباری ئاینی لە پەرلەمان كە تەكفیرو تەحریمی ئەم كارە بكەن و بەكارێكی دژ بە ئاینی پیرۆزی ئیسلام و هەموو ئاینێكی ئاسمانی دابنرێت.
6- بۆ ئەوەى جارێكیدی شەڕی نەگریسی ناوخۆ بەرۆكی میللەتەكەمان نەگریتەوە و خەڵكانێكیتر دووچاری بێسەرو شوێن بوون نەبنەوە گوێ لە داخوازیەكانی كۆمەڵانی خەڵك بگیرێت و خواستەكانیان جێ بەجێ بكریت كە ئێمەش هاوڕاین لەگەڵ داواكاریەكانیان وەك نەهێشتنی گەندەڵی و دابین كردنی عەدالەت و ڕەواندنەوەى دەسەڵاتی حزب بەسەر حكومەتدا.
7- داواكارین لە ماوەى یەك هەفتەدا وەڵاممان بدرێتەوە و دانیشتن لەگەڵ نوێنەرماندا بكرێت.
8- داواكارین لەناوخۆدا ئەم كێشەیە چارەسەر بكرێت ئەگینا ئێمە ناچار دەبین كە رێگای دادگا بگرینەبەر وەك:
أ- دادگای باڵای تاوانەكان لە عیراق لە مادەى (3)دا ئاماژە بەوە كراوە (الانتهاكات الخگیرە للأعراف والقوانین الدولیە فی النزاعات المسلحە الغیر دولیە) واتا ئەو تاوانانەى شەڕی دەچێتە ناواخنی تایبەتەمەندیەكانى ئەم دادگایەوە، ئەمەش هەمان ئەو دادگایەیە كە سەرانی رژێمی پێشووى دادگایی كردووە لەكاتێكدا ماددەى ناوبراو (11) بڕگەیە و زۆربەى بڕگەكانی بەسەر شەڕی ناوخۆى هەرێمی كوردستاندا جێبەجێ دەبێت.
ب- بەپێی بنەماكانی دادگەری ڕۆما بۆ دادگایی كردنی تاوانبارانی جەنگ لەگەڵ تاوانبارانی دژ بە مرۆڤایەتى دادگای تاوانی نێو دەوڵەتى بەپێی یاسایەكى تایبەت لە ساڵى (2002) دا كە هەموو دەوڵەتانی دنیا و لەنێوانیاندا هەموو دەوڵەتە ئەوروپیەكان ئیمزایان كردووە، لە هەر وڵاتێك ئەنجام بدرێت یاسای ئەو وڵاتە دادگاییان نەكات، ئەم دادگایە تایبەتەمەندیەكى دەولی هەیە بۆ بەدواداچوون و دادگایی كردنی هەر تاوانێكی لەم شێوەیە لە هەر وڵاتێكی دنیادا رووبدات سەرەڕای ئەوەى مافی بلۆك كردنی پارەو نەهێشتن بۆچوونە زەویەكانیانەوە گرتنیان لەهەر شوێنێكی دنیا وەك تاوانباری نێودەوڵەتى مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت
ت- دادگای مافی مرۆڤ لە برۆكسڵ (بلجیكا) هەمان ئەو تایبەتەمەندیانەى هەیە كە لە خاڵى (ب) دا دیاری كراوە بۆیە داواكارین دەستی دەستیمان پێ نەكرێت و چارەنوسی ئەو خەڵكەمان بۆ ئاشكرا بكەن لە كاتێكدا ئێمە لەگەڵ ئاشتەوایی نیشتمانی و پێكەوە ژیانین و داواكارین بەرێزتان بەشێوەیەكى ئاشتیانە ئەم كێشەمان چارەسەربكەن،
9- ئەگەر سەرۆكایەتى پەرلەمانی هەرێمی كوردستان دەسەڵاتی جێبەجێ كردنی داواكاری ئێمە وەك كەس و كاری بێسەروشوێنكراوانی شەڕی ناوخۆی نیە و دەسەڵاتی جێبەجی كردنی هەموو داواكارییە رەواكانی خەڵكی كوردستانی نیە، پێویستە دان بەو راستیەدا بنێت و بە فەرمی دەست لەكار كێشانەوە ڕابگەیەنن و داوای لێبوردن لە خەڵكی كوردستان بكەن.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان