<

باڵندەیەكی بەندكراو

11/04/2013, 12:00 (GMT+1)

ئەو باڵندەی بەند كراوە
مافی ژینی لێ خوراوە
هەموو ساتێ دەناڵێنێ
بۆ سەربەستی دەجروێنێ
ئەڵێ ئێستا نیگەرانم
دوور لە ئاشناو گوڵستانم
بە ئاواتم كە بێمەوە
لە سەرچڵ دا بنیشمەوە
بە سۆزەوە لە ناخی دڵ
تێربخوێنم بۆجوانی گوڵ
خۆشە فڕین بە ئازادی
هەردەم بژی بە دڵ شادی

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان