سه‌رچاوه‌یه‌ک له نێو ده‌زگای پاراستن: بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بارزانی پیلانێکی گڵاویان له به‌رده‌ستدایه!
03/06/2011, 12:00 (GMT+1)

هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا ده‌یان که‌س له نه‌یارانیان ژارخواردوو کردووه ، که دیاریترینیان: جه‌وهه‌ر نامیق ، ئازاد به‌رواری و فازیل میرانییه.
سه‌رچاوه‌که درێژه‌ی دایی وتی: یه‌کێ له‌و هۆکارانه‌ی که ئۆپزسیۆن ره‌تیان کردۆته‌وه کۆبوونه‌وه له مه‌کته‌بی مه‌سعود بارزانی بکه‌ن ، دیاره ترسیان هه‌یه له‌و ژاردهرخوارنهی که مه‌کته‌به‌که‌ی مه‌سعود بارزانی به سه‌رپه‌رشتی :مه‌سرور"ی کوڕی له‌گه‌ڵ میوانه نه‌یاره‌کانیان پیههڵدهستێت.
سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌شی زیادکرد وتی: دڵنیام که مه‌سعود بارزانی که هه‌روه‌ک پێشتر پیلانی کوشتنی هه‌رسێ سه‌رکرده‌که‌ی ئۆپزسیۆنی کێشابوو و له لڤین به‌به‌ڵگه‌وه بلاوکرایه‌وه ، ئێستا ئاماده‌کاری ده‌کات له‌و دانیشتنه‌ی ئۆپزسیۆن که بڕیاره له رۆژی شه‌ممه له ته‌لاری په‌رله‌مان گرێبدرێت ، ده‌ستێک بوه‌شێنێت ، بۆیه وه‌ک سه‌رچاوه‌که ده‌ڵێت: ئامۆژگاری به‌شداربووان له ئۆپزسیۆن ده‌که‌م ، ته‌نانه‌ت ئاویش له‌و دانیشتنه نه‌خۆنه‌وه و ئاو له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن.
بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بارزانی مێژوویه‌کی دوورودرێژیان هه‌یه له تیرۆرکردنی که‌سانێک که ده‌بێته مه‌ترسی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتیان و یاخود نهێنی زۆری بنه‌ماڵه‌یان له به‌رده‌سته. سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له مه‌لا محمه‌د مه‌لا قادر به کوردستانپۆستی راگه‌یاند: که ئه‌ویش له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعوده‌وه به تایبه‌تی که‌سی مه‌سروره‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لێکراوه ئه‌گه‌ر واز له قسه‌کردن نه‌هێنێت.
ئه‌و بنه‌ماڵه هیچ گرنگییه‌ک دانانێن بۆ نزیکی یا چه‌نده دڵسۆزی که‌سه‌که له رابوردوودا بۆ بنه‌ماڵه‌ی هه‌بووه، ئه‌گه‌ر هه‌میشه وه‌ک کۆیله سه‌رزه‌نشت نه‌کات بۆ یان. کوشتن یا تیرۆرکردنی ئیدریسی برای مه‌سعود له‌لایه‌ن خودی مه‌سعوده‌وه ،کرده‌یه‌کی تیرۆریستی شاراوه نییه ، ده‌یان نموونه‌ی دیکه له‌م باره‌یه هه‌یه که ناکرێت لێره‌دا هه‌موویان ئاماژه پێبده‌ین.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















