<

وەڵامێك بۆ شوكرللە حەمە ئەمین پەتی درۆ كورتە!

15/09/2011, 12:00 (GMT+1)


لەژمارە(292) رۆژنامەی ئاوێنە لەبەرواری 13/9/2011 كەسێك بەناوی جێگری سكرتێری بزووتنەوەی دیموكراسیخوازانی كوردستان لێدوانی داوە بۆ پەیام نێری رۆژنامەی ئاوێنە،سەرەتا پێم باشە باس لەوە بكەم كە ئەو كەسە بەچ پێوەرێك رێگە بەخۆی دەدات بەو ناوەوە لێدوان بدات ئەوبۆی نیە بەناوی جێگری سكرتێری دیموكراسیخوازانەوە لێدوان بدات لەبەر ئەوەی هیچ شەرعیەتێكی یاسایی ودەستوری دیموكراسیخوازانی نیە ئەوناوە كاڵانیە تاماوە بەقەد باڵایەوەبێت ، یان ماوەیەك بەناوی سكرتێری پێشوی دیموكراسیخوازانەوە لێدوانی دەدا،رۆژگارێك بوو هاتە ناودیموكراسیخوازانەوەو ماوەیەك كاریكرد شكستی هێناچەند دەروێشێك دوای كەوتبوون وایان دەزانی هەرچی سمێڵی سوور بوو هەمزاغایە،هەموو لایەك دەزانن شەرعیەتی یاسایی دیموكراسیخوازان لاى سەركردایەتی كاتی دیموكراسیخوازانە لەبەر ئەوەی زۆرینەی زۆری رەها ئەو حزبەن تەنانەت لەهەولیر كە خۆی تیا دەژی چواركەسی لەگەڵدانیە، ئەو پیاوەو دەروێشەكانی بەنیاز بوون دیموكراسیخوازان بكەنە دوكانێكی بازرگانی بۆ خۆژیاندن و خۆدەوڵەمەندكردن،من زۆر بەلامەوە سەیرە ئەوبەرێزە لەدەهۆل كوتان ناكەوێت هەر رۆژە لایەك تاوانباردەكات بە هەڵوەشانەوەی دیموكراسیخوازان بەڵام هۆكاری سەرەكی هەڵوەشانەوەی دیموكراسیخوازان خودی خوی بوو،من ناڵێم بریاری دادگا دادپەروەرانەبوو ئێمە تانەمان لە بریارەكەگرت لەدادگای پێداهەڵچوونەوە وەتانەشمان لەوەزارەتی ناوخۆ هەیە لەبەر خاتری چەند كەسێك كەلەپەنجەی یەك دەست تێناپەرێن رێگری لەبەستنی كۆنگرەی دیموكراسیخوازانگرت، بەڵام دەڵێم وتەكانی ئەو كەسەراستی تیانیە پێویستە راستگۆیانە بابەتەكە باسبكات خەڵك چەواشە نەكات لەوە زیاتر وەك خۆی دەڵێت بەحوشتریان وت ملت خوارە ئەویش وتی جاكوێم راستە، ئەوەی ئەو ویستی بیكات لەدیموكراسیخوازاندا كردی و ئاواتەكەی هاتەدی،ئێستا كە تانە لەبریارەكەی دادگا دەگرێت بۆ خۆڵكردنە چاوی خوێنەران و رایگشتی یە، من پێم باشە لێرەوە هەندێك راستی بیر ئەو بەرێزە بخەمەوە بزووتنەوەی دیموكراسیخوازانی كوردستان لەو كاتەوە كێشەی تێكەوت كەئەوپیاوە دەستی لەكاركێشایەوە لەبەرواری30/6/2007 وەچوو لەهەولێر لەبەرواری 26/10/2007 كۆبوونەوەیەكی خزم و دراوسێكانی سازداو ناوینا كۆنفراسی دیموكراسیخوازان سەركردایەتیەكی كارتونی دروستكرد و بەناوی دیموكراسیخوازانەوە خۆیی كرد بەجێگری سكرتێرو حاجیە پیرەی كردە سكرتیر بەناوو كەوتە لێدوان و كێشەی یاسایی بۆ دیموكراسیخوازان دروستكردو بیانوی دایە وەزارەتی ناوخۆ تا كێشەكەمان بەرێتە دادگا بەدوو هۆكار یەكەمیان خۆدزینەوەی ئەوكەسە لەبەستنی كۆنگرە دووەمیان جیاكردنەوەی خۆیی وچەند كەسیك لەدیموكراسیخوازان وەلێدوان بەهەمان ناوەوە،بەرێزیان باسی كێشەی 26/1/2010 دەكات بەڵام وەك خۆی باسی ناكات دەبوایە باسی رۆژانی پێشوو تری بكردایە كەچۆن داهاتی بزووتنەوەی بەكاردەهێنا بۆ بەهێزكردنی پێگەی خۆی و فراوانكردنی دەسەڵاتی لەناو حزبدا، وەدەبوایە باسی 25/1/2010 بكردایە كەچۆن لیژنەی دارایی كۆكردبووەوە بۆ ئەوەی رازیان بكات كە ئەو پارە پاشەكەوتەی دیموكراسیخوازان لە بانك دەركەنوو بیبەنە شوێنێكی نادیار،وەك چۆن بەناوی بازرگانیەوە پێج هەزار دۆلارى حزبی برد بۆ قازانج بەڵام نەقازانج و نەمایەی نەگەرانەوە،باسی ئەوەی بكردایە كەچۆن بەدزیەوە بیستوو پێنج ملیۆنی دیموكراسیخوازانی لەكۆمیسۆنی باڵاوەرگرتەوەو بردی بۆخۆی. باسی ئەوەی بكردایە كە سەركردایەتی كاتی چۆن هەموو بیانووەكانی دەبری بۆ ئەوەی كێشەكە كۆتایی پێبێت و بیانوو نەدەین بەدەستەوە تاوەزارەتی ناوخۆ كێشەكە نەداتە دادگا، باسی ئەوەی بكردایە كەچۆن شكستی بەگەرانەوەی مامۆستا بەهادین نوری هێنا كەبۆماوەیەكی كاتی بریاربوو بگەرێتەوە وەك كەسی یەكەم كاربكات تا بەستنی كۆنگرە، باسی نوسراوی ژمارە (19) بكردایە كەناردوێتی بۆ وەزارەتی ناوخۆ بەناوی مەكتەبی سیاسیەوە كەگوایە ناتوانین كۆنگرەببەستین رێك بكەوینەوە كێشەكەمان بدەن بە دادگا وەزارەتیش كردی بەبەڵگەو ناردی بۆ دادگا،ئەو بەرێزە باسی كۆبوونەوەی خزمە كانی ئەكات لەهۆڵی شەكراوخواردنەوەی زەماوەند ویستی سینارۆیەكی تروەك سینارۆكەی 2007 دووبارەبكاتەوە خزمەكانی كۆكردبووەوە بەناوی كۆنگرەی دیموكراسیخوازانەوە كەچی گلەیی لەوەزارەتی ناوخۆ دەكات كە رێگریان لێكردووە لەبەرخاتری یەك كەس كەبەشداری نەكردبوو ئەمە درۆیەكی شاخدارە بۆ شاردنەوەی شكستەكانیەتی وە راستیەكەی ئاوەژووكردۆتەوە ئەو كەسانە ناودەبات بە باڵەكەی تر،من پێم باشە راستیەكان وەك خۆی باس بكات بۆ باسی ئەوە ناكات وەزارەتی ناوخۆ كۆبوونەوەی خزمەكانی دواخست بۆ 13/12/2010 تا سەرجەم سەركردایەتی وكادرە رەسەنەكانی ئەو حزبە ئامادەبێت كەس نەمێنی بڵێت بانگێشتی كۆنگرەنەكراوم،بەڵام لە 13/10/2010 ئەو پیاوە نەیتوانی خزمەكانی بێنێتە ناو هۆڵەكەوە بەرامبەر كادرە رەسەنەكانی دیموكراسیخوازان دایان بنێت و بڵێت ئەمانەش كادری دیموكراسیخوانن، ئەو بەرێزە زۆر شەرمنانە باس لەبەرنامەو پەیرەوی ناوخۆ دەكات . بەس باس لەوە ناكات بەكام بەندی بەرنامەو پەیرەو لەناو سەركردایەتیا سەركردایەتی هەڵدەبژێرێتەوە و بەكام بەندی بەرنامەو پەیرەو دوای دەستلەكاركێشانەوەی خۆی كردەوە بەجێگری سكرتێرو كۆمەڵك كەسی سەرشەقامی كردە مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و كۆپیەكی دیموكراسیخوازانی دروستكردوو، دوایی فەرزی كرد بەسەر سەركردایەتیە راستەقینەكەی دیموكراسیخوازاندا،ئەو بەرێزە شەرم ناكات شكستەكانی خۆی بەسەركەوتن باس دەكات گەر هەر كەسێكی تربوایە لەجێگای ئەو رۆژێك لەرۆژان لێدوانی نەئەدا بۆ راگەیاندنەكان ئێمە لەو پیاوە دەپرسین كەبەرێزیان جێگری سكرتێری كام سكرتێرەو كام سەركردایەتیەن،كەسێك لەحزبێكا هیچ ئەندامێكی سەركردایەتی باوەری پێی نەمابێت چۆن لەرویدێت و شەرم ناكات لەوەی كە بەناوی ئەو حزبەوە لێدوان ئەدات یا ئەوەی كە ئەو دەیكات تەنها بۆ ئەوەیە كەخۆی دەرخات وەك نمونەكوردیەكەی خۆمانی لێهاتووە كەدەڵت كەسێك هەبوو كەس باسی نەدەكرد دەچوو لەسەر رێگا (...) ئەكرد تاباسى بكەن.
         
   ئەندامى سەركردایەتى كاتى
    بزووتنەوەى دیموكراسیخوازانى كوردستان
 

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان