<

لە پەراوێزى پێشوازییە گەرمەكەى نەوشیروان مستەفادا..نامەیەك بۆ (بەهرۆز جەعفەر)..پێشبینیەكانت راست دەرچوون

23/09/2011, 12:00 (GMT+1)




بە ناشكورى خواوەند نەبێت،ئەم كۆمەڵگەیەى ئێمە یەك تاكى پاكى تیا نەماوە،یان زۆر دەگمەنن،زۆرن ئەوانەى لە ناوجەرگەى شۆرش و ململانێكاندا،كاریان هێنان و بردنى زانیارى و جاسوسى و مشەخۆریە بەسەر گەلەوە،بۆ تۆش ناچاریت هەمیشە بەگومانەوە لە دەورو بەرەكەى خۆت بڕوانیت،لە سەروبەندى خۆپیشاندانە جەماوەر ئامێزەكەى (17) ى شوباتەوە، كە وا ئەزانم تۆز قاڵێك دەسەڵاتى بەخەبەر هێنایەوە،زۆربوون عەرزى قسەكردن و فەلسەفەیان ئەتاقاند،زۆریش بوون ئەوانەى پارەى باشیان وەرگرت..بەڵام ئەستەم بوو بڕوا بەكەناڵێك یان سەرمەشقێك یان چالاكوانێك بكەیت لە كاتى قسە كردنیاندا،كەم بوون ئەوانەى نوێنەرایەتى خۆپیشاندانیان ئەكرد و راستى یان لەگەڵ جەماوەرە هەژارەكەدا ئەكرد.هەر چۆنێك بێت،گشت كەسێك ئەزانێت ئەو خۆپیشاندانە گەورەو قاڵبوو بە دەنگى بەشمەینەتاندا ئەگەر خاوەنى ئەو ئەنجومە كاتییە نەبوایا زۆر ئامانجى گەورەترمان بەدەست هێنا بوو.
هەر لەسەرەتاوە ئێمەومانانێك ئەمانزانى گەنجێك هەیەو پێشتر كارى ڕێكخراوەیی و نووسینى هەبووە،وە خەڵكى تارادەیەك لەدەور بوون،گومانمان نەبوو كە ئاسایشیش گرتوویەتى،چونكە ئەوان داڕێژەرى ئەو بەزمە بوون لە سەرەتاوە ئەو كەسەش (بەهرۆز جەعفەر)ە،بەڵام ئەوەى گومانى لاى هەندیك و ئۆپۆزسیۆن دروست كرد،ئەو كوڕە پێشتر یەكێتى بووە،وە پەیوەندى هەیە لەگەڵ كۆى بەرپرساندا.چەندین كۆبونەوە پێكەوە بەشداریمان كرد.ڕاكانى خراپ نەبوون،بەڵام هەمیشە لایەنەكانى ئۆپۆزسیۆن وەك شەیتان لێیان ئەڕوانى.ئەویش گوێی لە هیچیان نەبوو.
هەر ئەوەندەو كاتێك خەڵك پێی زانى لەگەرمەى ئیرحەلدا ئەم كوڕە و چەندكەسێكی تر درزیان خستە ئەنجومەنەكەو خۆپیشاندانەوە..تا هەوڵدرا كپ بكرێت.ئەم لە تەلەفزیۆنى زاگرۆس و گەلى كوردستان قسەى خۆى كرد.دوا بەدواى ئەمە ڕۆژى وا هەبوو بۆ چەندین كەناڵى ئاسمانى و دەرەكى قسەو لێدوانى ئەدا..یەكپارچە هەموو بووین بەئاگر..بەڵام ئەو گورزى خۆى وەشاند و ڕاستیشى كرد هەمیشە ئەیووت ئۆپۆزسیۆن موزایەدە بەدەنگى خەڵكەوە ئەكەن..تكایە برۆنە دەرەوە..زۆرى ووت..وردە وردە ئەنجومەنەكە بەتەواوى هەڵوەشایەوە ئەوەى سەربەخۆ بوو بە ئاشكرا لە گردەكە وتیان ئەو كوڕە (بەهرۆز) راستى وت.واى پێهات ئەوانیش هاتنە سەرخەتەكە..ئێستا ئۆپۆزسیۆنێك كەخۆى بۆ ڕەخنەگرتن دروست بووە بەرامبەر دەسەڵاتێكى پر لە شەبیح و بەڵتەجى.كەچى ڕەخنە قبوڵ ناكات..دواتر كە ئەبینم ئۆپۆزسیۆنێك كە بەو شێوەیە پێشوازى لە سەرۆكێك ئەكات كە سەراپا جەستەى تاوانە..ئەبینین ئەوانەى لەمەیدانى ئازادى ڕۆژى یەك ملیۆن جنیوویان بەم سەرۆكە ئەداو ئەیانووت: سەرۆك بەقورابانت بێت.ئێستا لە پێشوازى ئەم سەرۆكەدا بەڕیزو قیت و قنج وەستاون و خۆیان بۆ گۆڕیووەو پێدەكەنن.پێشتریش تەنها لەبەرئەوەى كەناڵەكانى ئۆپۆزسیۆن ڕێگەیان بەهیچ كەسێك نەئەدا سەربەخۆیان نەبێت و قسە بكا،هەزارو یەك خۆفرۆشیان بەوانە ئەووت یەك ووشە لە ڕاگەیاندنى دەسەڵاتەوە بڵیت،ئەگەر ئەو ووشەیە (ئیرحەل) یش بێت.لێرەوە (بەهرۆز) ئەزانین دەسەڵات لەم ماوەیەدا كەمى پێنەكردیت،بەڵام پڕِ بەناخى خۆم داواى لێبوردنتان لێ ئەكەم..كە زۆرمان پێووتیت،ئەوەى فەرق بوو لە نێوان ئێوە و كەسانى ترى سەرادا،ئەوەیە كە ئێوە زوو دركتان پێكرد كە كەس لەگەڵ گەل و لێقەوماواندا ڕاست ناكات.ئێوە زوو دركتان پێكرد كە ئۆپۆزسۆن شەقامەكە ئەفرۆشێت و (د:فایەق گوڵپى) ووتەنى قۆڵى خۆپیشاندەرو ئەنجومەنەكەش ئەبڕێت.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان