<

هەوڵەكانى مەلا مسعود كانى كوردەیى بۆ پارتى و بارزانى چەندە رەوایە؟

19/03/2011, 12:00 (GMT+1)
كارۆ هەولێرى

بەشى یەكەم

هەولێر ئەو شارەیە كە لە 1992-93 وە خوێنى لێ دەتكێَ ، كاتێك پارتى ئاگرى یەكەم شەرى ناوخۆى هەڵكرد لەگەڵ سۆشیالیست و پاشان لە 93 یەكێتى و بزووتنەوەى ئیسلامى و 94 یەكێتى و پارتى... لە 96 وە تا 2003 سەختترین ژیانى لەگەلأ دڕندەكانى كوردى بردۆتە سەر و تا ئێستاش زۆر لەمەلاكان داواى خۆبێ دەنگ كردن دەكەن و هیچ مەلایەكیش نەبووەتە پێشەنگ بۆ خۆپیشاندان .مەلامسعود كانى كوردەیى لە ووتارى ئەم هەینى یەو لە كۆتاییەكەى ووتى (خەڵكینە وا دەبینن خەڵكى سلێمانى 30 رۆژە خۆپیشاندان دەكەن چیان بە چ كرد، ئەوان خۆپیشاندان دەكەن بەنزین لێرە گران بووە غاز گران بووە.. خواردن گران بووە ...هەر لە فەقیر دەقەومێ ..مەسئول گیرفانى گەرمە و هەر لەمە دەقەومێ ..با ئەمن و ئاسایش تێك نەچێ ..خەڵك بێ ئیش نەبێ .. وخوێنى خەڵك نەرژێ..)

ئێمە خۆمان بەقوربانى خوداو پێغەمبەرەكەى و نیشتمانەكەمان كردووەوەو سەر بەهیچ لایەن و گروپێك نین و لە ئازادیخوازانین و ئەوەى مەلا دژى دەسەڵات دەیڵێ لەهەولێر ، ئێمە پێش 2003 ئەو قسانەمان كردووە و ناشترسێین لە دەسەڵات و زوڵم و زۆرەكانى .ئەوەى گرنگە لێرە تێگەیشتنەكانمان لە گەڵ ئەو مەلایانە جیاوازە ،ئەوەى ئەم مەلایانە داواى دەكەن چوونە بەهەشت زۆر ئاسانترە لەوەى كە ئێمە تێیگەیشتووین یان هەوڵى بۆ دەدەین ، بۆیە پێویستیمان بەوەڵامە لەسەر مینبەر بۆ ئەمانەى خوارەوە بۆ ئەوەى یەك خودا بپەرستین :

*مەلا مسعود دەڵێ هەڵبژاردنمان لە پێشە دەنگیان نادەینێ ..باشە دەپرسم ئایا لە قورئان (ماف دادپەروەرى ئازادى) بە هەڵبژاردنە؟ ، یان ئایا پێغەمبەر(ێ) بە هەڵبژاردن دەستى كەوت ؟ یان هەوڵى دا ،تێكۆشا ،هاتە ناو شەقام :نا بۆ گەندەڵى نابۆزاڵم نا بۆ بتى سیاسى و دەسكرد. خۆ گەندەڵكارانى ئەو كاتیش وەك لاى خۆمان بروایان بە خودا هەبوو،كێشە هەرئەوەبوو كەزاڵم و گەندەڵبوون، بەڵام موسڵمانان وسەركردەكەشیان شەقیان خوارد ،لێیان شەهیدكرا، دەربەدەركران و بارى ئاسایشى مەككەشیان تێكدا تاسەركەوتن.

*ئایا مەلایەكان دەتوانن جورئەت بكەن لەسەر مینبەر لە هەینى داهاتوو هاتنى ئیسلاممان لەناو عەرەب بۆ روونبكەنەوە و بەراوردى بكەن لەگەڵ لاى خۆمان:

1-ئەوان كچیان زیندەبەچاڵ دەكرد، لێرە كورى كورد شوێن بزروزیندەبەچاڵ دەكرێ .

2-لایەنى ئابوورى پارە لەژێر دەستى چەند كەسێك بووو هەژاریش لەژێر رەحمەتى ریبا ، هەرچەندە ئەوان نان و ئاوى ئەوكەسانەشیان دەدا كە دەهاتنە حەجى ئەوكات، بەڵام لێرە بەپێشمەرگەو ئەیلول و شۆرشى نوێشیان رەوا نى یە چ جاى هەژار.

3-هۆزەكان بەردەوام لە جەنگ دابوون و ژیانیان تێك چووبوو ، ئێمەش لە شەستەكانەوە شەرى براكوژى و هۆزى بارزانیە .

4-بەسووك سەیركردنى ئافرەت وپاش مردنى مێردیش یان تەلاق دراو نەدەبوایە مێرد بكەنەوە ، بنەماڵەى بارزانیش هەمان رەفتار دەڵێ ى لەو سەردەم ژیاون و ئەوەندەشیان زیادە كچى بارزانى نابێ كەس مارەى بخوازێ جگە لەنێو خۆیان .

5-رەگەزپەرستى هۆز و سەركردەكانیان و ئەوى تریان بەكەمتردادەنا ،وابزانم لەباشوورى كوردستان مەلا مستەفا داهێنەرى ئەم بیرۆكەیەو ئەو جگە لەبارزانى هەمووكوردى بە سووك سەیركردووە جگە لەوانەى كە كارى پێیان بووە .

6-پەرتەوازەیى بەندەبوونى ئەو ناوچەیە لەژێر دەستى رۆم و فارس و حەبەشە ، ئێمە هەروا شارو شارۆچكەكان دابەش دەكەین بۆ بارزانى و تاڵەبانى ،چ جاى پارچەكانى ترى كوردستان .

7-نەپەرستنى خودا و پەرستنى بت و ئافرەت و پارەو...ئێستاش سەرۆك ..حیزب .. پارە ..ئافرەت ..گەندەڵى دەپەرسترێ،هەرچەندە بە داب و نەریت موسڵمانین.

*ئایا دەتوانن لەسەر مینبەر هاواربكەن بڵێن چیتر ناهێڵین ئەو رۆژە دووبارەبێتەوە كە خەڵكتان بەزۆر وهەرەشە و فێلكردن دەبرد بۆ سەر گۆرى بارزانى ؟كەكادیرەكانى پارتی دەیانگوت قیبلەى دووەم .

*ئایا دەتوانن رێگرى بكەن لەنەهاتنەوەى دەبابەى توركیاو ئێران و عیراق بۆ كوشتنى رۆڵەى كورد (كە ئێوە دەڵێن با خەڵك نەكوژرێ)؟

*ئایا دەتوانن شوێن تەرمى ئەو گەنجە دیارى بكەن كە لەژێر ئەشكەنجەى ئاسایشى هەولێر گیانى لەدەست دا لەسەرئەوەى هاتووچۆى مزگەوتى دەكرد و ئینتیماى بۆ حیزبێكى ئیسلامى هەبوو؟

*ئایا دەتوانن ئەو منداڵانە ببەنە لاى باوكیان كە نزیكەى 10 ساڵە بێ تاوان و بێ دادگالە زیندانە سەمەرەكانى پارتیە ؟ (هەڵبەت زیندانى ئەم باوكە لە كوردستان پۆست بڵاوكرایەوە، بەڵام ئێمە ئاگادارى گرتنەكەى بووین بەڵام نەماندەزانى لە كوێ یە).

* ئایا ئەو مەلایانە دەتوانن قەربووى زیندانى بوونى م.شێرزاد وەربگرن یان هەر هیچ نەبێ لە سەرمینبەر بڵێن ئەى بارزانى تۆ تاوانبارى و م.شێرزاد بێ تاوان بوون ؟

*ئایا دەتوانن چارەنووسى ئەو گۆرەبەكۆمەڵەى هەولێرمان بۆ ئاشكرابكەن كە پێش ماوەیەك لە سەربازگەى كۆنى هەولێر دۆزرایەوە ومێژووەكەى بۆ ساڵى 96 دەگەرێتەوەو ئاسایش نەیهێشت وێنەى بگیرێ و دادوەرى پزیشكى لێكۆڵینەوەیان لەبارەوە بكرێ؟بەڵكو بۆ جارێكى تر مردوو بەچاڵ كرانەوە .

*من دەپرسم ئەو كەسانەى 10 یان 15 ساڵە لە زینداندان ، بێ تاوان و بێ دادگا تاوانى بەرنەبوونەكەیان ناكەوێتە ئەستۆى خەڵك ؟ یان لاى خودا ئاساییە ؟

*ئایا دەتوانن چارەنووسى باوك و برا نادیارەكانى شەرى ناوخۆ بە منداڵە هەتیوەكان و كەس وكاریان بڵێن؟

*ئایا تا ئەوكاتەى بارزانى و تاڵەبانى دەرۆن یان دەگۆردرێن یان هەڵنابژێردرێنەوە وەك ئەوەى مامۆستا فەرمووى هەركەسێك بەناحەق كوژراو پارەدزراو لەرێ ى زیناو ئارەق سەرف كرا كێ بەرپرسیارە لێ ى: هاوڵاتیان ..یان فتواى مەلایان .. یان هەموومان دەچینە بەهەشت لە ژێر چەترى رەحمەتى بارزانى و تاڵەبانى ؟

*ئایا دروستكردنى مەلهەكان و هێنانى ژنى ئەوروپى و زیناكردن لە سەر نیعمەتى پارەیەك كە خودا بەخەڵكى داوە لەسەر حیسابى خۆپیشاندان نەكردنى خەڵك نى یە مامۆستا؟ دەتەوێ خودا بەخۆى هێز بنێرێ ،بەڵام خودا نەكا ئەگەر بنێرێ چونكە ئەوكات لەبێ غیرەتى ئێمەیە ئەوكات شارى هەولێریش وێران دەبێ چونكە خودا هەرگیز مرۆڤى بێ غیرەتى خۆشناوێ .تۆلەو هەینیە ووت هەولێر موسڵمانستانە و شارى..... ە ،خۆناشڵێ ى درۆیەو مەلهە نى یە بەپارەى ئێمەش نەكراوە و زینایەكانیش بە پارەى ئێمە ناكرێ ؟ئەگەر وەڵامەكەت وایە ئەنتەرنێتەكەت بكەوە ......

*ئایا ئەگەر پارتى و بارزانى نەمێنێ ، پێم ناڵێ ى مامۆستا دەزگاى (ئاراس) پارەو پشتیوانى لەكوێ دێنێ بۆ جوێندان بە خوداو پێغەمبەران ، بەڵام ئێوە تەنهادەوێرن قسە بەنووسەرەكان بڵێن ،تەنانەت یەكێكیشتان جورئەتى نەكرد نەك ناوى بارزانى ناوى ئاراسیش بێنێت :ئەى ئەگەر بارزانى لە جێ ى خودا دانەنراوە بۆ ئاراس بەپارەى خودا كەبەئێمە بەخشراوە كە پێویستە بەخۆپیشاندان داواى بكەینەوە، خواى ئێمە دەشكێنێ ودەیان كتێبى پێدا هەڵگوتنى لەسەر بارزانى بەچاپ گەیاندووە ؟

*باشە گەر سەركردەى میللەتان 30 یان 40 سیفاتى جوانیان هەبێت ،ئێوە هەموو ئەو مەلایانەى دەنگى خەڵك كپ دەكەن دەتوانن دوو سیفەتى جوانى بارزانیم پێ بڵێن ،خاترتان دەگرین بە هەمووتان یەك سیفەت(راستگۆیى-دەسپاكى جوامێرى-دادپەروەر نوێژكەر-رێزلەیاسا...........) ئەگەر ژماردتان(یەك) ئەو كات ئێمەش وازلەخۆپیشاندان دەهێنین.

*دەتوانن بەڵگەى قورئان یان حدیس م بۆبێنن كە بێ دەنگ بم لەئاست بەشە ساڵانەى خۆم كەچەند دەفتەرێكە ولەپێش چاوانیش ئەو پارەیەم بەئارەق و زیناو جوێن دان بەخوداو كوشتنى خەڵك...دەدرێت ؟

*ئایا مەلاكان دەتوانن رێگرى بكەن لە بەمەسیحى كردن و بەیەزیدى كردنى موسڵمانانى كوردستان بۆ ئەوەى سەرۆكمان پێگەى نێودەوڵەتى بەهێزبێت و بەپارەى خەڵك خەڵاتى بەناو ئاشتى وەربگرێ كە لەراستیدا خەڵاتى بەمەسیحى كردنى خەڵكى كوردستانەو ئامادەبوونى نوێنەرى پاپاى ڤاتیكانیش شاهێدى ئەمەیە. (هەڵبەت هەموو كەس ئازادە لە ئایندارى و من خۆم هاورێ ى یەزیدیم هەیە وئەوەى من دەمەوێ ئەوەیە سەرۆك لەسەر حیسابى موسڵمان لەسەردەسەڵاتەومەلاش دەڵێ بێ دەنگ بن و درێژە بە زوڵم زۆردارى خۆى دەدات)
 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان