<

دوای تێوە گلانی بەرپرس و فەرمانبەرانی شارەوانی سلێمانی. ئاسایشی سلێمانی كەوتۆتە چاودێری كردنیان

17/07/2012, 12:00 (GMT+1)
دوا بەدوای ئەوەی لەم سایتە بەڕێزەوە دۆسێ گەندەڵكارانی فەرمانبەرانی شارەوانی سلێمانی خرایە رو ئێستا زۆرێك لەو فەرمانبەرانی كە لەدۆسێیەكەی قایمقامدا ناویان هاتوە و تێوەگلاون لەو گەندەڵیە كەوتوونەتە خۆ هەڵ هاتن.ئەمەش وای كردوە كە ئەو گەندەڵ كارو پۆخڵاواتانەی ناو شارەوانی سلێمانی هەوڵی خۆ نەقەڵ كردن و ئیجازە كردن و خۆ شاردنەوە بدەن. بۆیە هەر ئەمڕۆ چەند ئەفسەرێكی ئاسایشی سلێمانی بەنهێنی خۆیان گەیاندە ناو شارەوانی سلێمانی دەستیان كرد بەچاودێری كردنی زۆرێك لەو بەرپرس و فەرمانبەرانە كەلەم دۆسیە تاوانبار كروان . ئەمەش بۆ ئەوەی تا لەنزیكیانەوە ئاگاداری جموجۆڵەكانیان بن.
 ئەندازیارێكی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان