چیشتخانەى نەخۆشخانەى فیركارى لە سلیمانى ناتەندروستە
26/10/2010, 12:00 (GMT+1)
رۆژى 23 / 10 / 2010 پاش سەردانى لیژنەیەك لە كارمەندانى نەخۆشخانەى فریاكەوتن لە سلیمانى بۆ چیشتخانەى نەخۆشخانەى فیركارى كە خواردنیان لەو نەخۆشخانەیەوە بۆ ئامادە دەكرێت . كاتێك بینیان هیچ مەرجێكى تەندروستى لەو چیشتخانەیەدا نییە بە یاداشتێك كە ئاراستەى هەریەك لە (بەرێوەبەر و بەرێوەبەرى كارگێرى نەخۆشخانەى فیركارى و بەرێوەبەرى گشتى فەرمانگەى تەندروستى سلیمانى) كرابوو بە ئیمزاى بەرێوەبەرى كارگێرى نەخۆشخانەى فریاكەوتن و زۆرێك لە لیپرسراوى بەشەكانى هەمان نەخۆشخانە بریاریان داوە ئەگەر ئەو مەرجە تەندروستیانەیان بۆ دەستەبەر نەكرێت ئەوا چیتر خواردن وەر ناگرن و مان دەگرن لە خواردن .
بەڵام لە برى دەست خۆشى و هاندانى كارمەندان لەسەر تەندروست كردنى چیشتخانەو خواردنەكان بریار درا لەمەو دوا خواردنى ئەو نەخۆشخانەیە لەو چیشتخانەیەوە ئامادە نەكرێت بەو بیانووەى ئەوانە دەستێكى گێرە شێوێنن و دەستێكى سیاسى لە پشتیانەوەیە .
بە داخەوە مەگەر لەمەو دوا هەمیشە كورد واتەنى (دەست بگرین بە كڵاوە شرەكەى سەرمانەوە تاكو با نەیبات) چونكە هەرچى بكەین و دەسەلات كەیفى پێ نەیەت دەستێكى رەش لە پشتیەوەیەتى .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان




















