حكومەتەكەى بەرهەم تا ئێستاش حكومەتى پارتییەو بە هى خۆیانى دەزانن
19/04/2010, 12:00 (GMT+1)

نەریمان فەخرەدین دەڵێت هیچ پێوانێك لە پێوانەكانى پێشوتر نەگۆڕاوە، راستە ناو گۆڕا بەڵام شێوازو ئەداى كار وەك یەكە پێشتر تەنها كار بۆ هەولێر دەكرا ئێستاش هەروایەبەبۆچوونى من مادام هەولێر لە ژێر دەسەڵاتى پارتیدایە ئەوا چ حكومەتیكیش بیت پارتى بەڕێوەى دەبات
خوێندكار لانە شێواو كامەران وتى: لە ئەداى حكومەتدا دیارە تا ئێستاش پارتى بەرهەم ساڵەح بە حكومەتى خۆیان دەزانن هەروەك چۆن نێچیرڤان بارزانى وتویەتى ئەو كات یەكێتى كاندیدى بۆ سەرۆكى حكومەت نەبوو مام جەلال لەسەر ناوى یەكێتى منى كرد بە سەرۆكى حكومەت و ئێستاش سەرەى پارتییەو من كاندیدى ئەو پۆستەم ئەوا حكومەتەكەى بەرهەم ساڵەح تا ئێستاش حكومەتى پارتییەو بە هى خۆیانى دەزانن. لە هەولێر بە سەدان پرۆژەو كارى خزمەتگوزارى كران بەڵام لە سلێمانى پەرەى پێ نادرێ، كێشە لە نێوان ئەم حكومەتەدا هەیە باوەڕ دەكەن حكومەتى ئێستا یەك بست قسەى ناڕوا.
وریا كەریم وەلى نوسەر دەلێتلە ئەنجامى ئەو پەیوەندییە ستراتیژییەى نێوان پارتى و یەكێتى، لە گەڵ هەڵبژاردن و شكستى یەكێتى پارتى هەستى بە هێزى خۆى كردووە كە بەقەدەر هەموو حزبەكانى تر كورسى بەدەست هێناوە كێشەى ئەم حكومەتەش لەوەوە سەرچاوە دەگرێت تا ئێستاش كێشەى حكومەتەكەى پێشوو ئێستاش هەریەكەو هیچ چارەسەرییەكى بۆ نەبینراوەو نە خزمەتگوزارى و ماف و حقوق و پرۆژە نییە تەنیا بۆ خۆیان هەیە.
ئەوەى ماوەتەوە بگوترێت ئەوەى دەردەكەوێت هیچ پرۆژەیەك بۆ ئاستى خوێندن، بژێوى هاوڵاتیان، چارەنووسى نەتەوەیى، لایەنى سیاسى خزمەتگوزارى هەروەكو حكومەتەكەى پێشوترە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان





















