له په‌راویزی كێشه‌كانی بنه‌ماله‌ی بارزانیدا، (حه‌مایل)خانی دایكی مه‌سعود داوای 70 ملێۆن دۆلاری مه‌لا مسته‌فا ده‌كا!
25/11/2010, 12:00 (GMT+1)

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌رچاوه‌یه‌ك له شیمال زێباری ،كه له خزمه نزیكه‌كانی حه‌مایل خانه ئه‌وه‌ی باسكردووه، كه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه حه‌مایلی دایكی مه‌سعود بارزانی داوای ئه‌و 70 ملێۆن دۆلاره ده‌كات، كه به‌ناوی مه‌لا مسته‌فاوه له دوو بانكی ئه‌مریكی و ئێرانی دانراوه، كه به هۆی هه‌ڵگیرساندنی شۆرشی ئه‌یلول و پاشانیش ئاشبهتاڵهكهیو، كه له‌و سه‌رده‌مانه مه‌لا مسته‌فا هاوكاری له‌ی ئهمهریكاو ئێران و چه‌ند ولاتیكی دیكه وه‌رگرتووه‌و، ئه‌و یارمه‌تیانه‌ی به پاره بووه، مه‌لا مسته‌فا به‌ناوی خۆیه‌وه له بانكه‌كان داینابوو!
هه‌روه‌ها بێواری كوڕی محه‌مه‌د ئه‌مین بارزانی له ناو قوتابخانه‌ی سه‌ڵاحه‌دین به ئاشكرا باسی كیشه‌ی نیوان مه‌سرورو نیچیره‌ڤان و حه‌مایل خان و مه‌سعود بارزانی دركاندووه، كه هه‌موو خه‌ڵكی پیرمام به‌م ده‌نگۆیه‌یان زانیووه..
به‌ڵام مه‌سعود و منداله‌كانی ڕازنین ئه‌و پارانه بده‌نه‌وه به حه‌مایل خانوو، ئه‌ویش ماوه‌ی ٤ ڕۆژه سه‌ری ره‌شی جیهێشتوهو، به‌ره‌و لای عه‌شیره‌تی زیباری ئۆغری كردووه.!
بۆ ئه‌وه‌ی كیشه‌كه‌یان گه‌وره‌تر نه‌بی مه‌سعود داوای له خاڵی هۆشیار زیباری كردووه، كه به زوترین كات دایكی بۆ سه‌ری ڕه‌ش بگیڕێته‌وه!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















