نوسراوی قه‌ده‌ر
12/12/2012, 12:00 (GMT+1)
من که پێموابێ ژیانم بێ ژیانت ژین نیه
چۆن ئیتر هه‌ناسه‌کانم ڕێی گه‌رووم ده‌گرنه‌به‌ر
تۆش که هه‌ورێکی تۆراوی و باکت له زهردیم نیه
چۆن قهڵاشی ناخی وشکم ، نێرگزی لێ دێته‌به‌ر
ئه‌م دڵه‌م وه‌ک ڕایه‌ڵه‌یه ، بێ پایه و کاریتهیه
باوه‌رم نییه که لاشه‌م ، خۆ راگربێ تاکو سه‌ر
سه‌خته بارم ڕێی هه‌واریش دوره سا چاره‌م چیه
بۆ بناڵێنم به ده‌ست دێری له نوسراوی قه‌ده‌ر
به‌کرحه‌بیب
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























