لێپێچینه‌وه له گه‌نده‌ڵه‌کانی سۆران که‌وته واری جێ به‌جێ کردنه‌وه
25/01/2010, 12:00 (GMT+1)
هه‌لگورد
سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیك له مه‌کته‌بی سیاسی پارتی ئاشکرای کرد که مه‌سعود بارزانی زۆر به گرنگی ده‌ڕوانێته فایلی لێپرسراوه گه‌نده‌ڵه‌کانی سۆران و ده‌وروبه‌ری هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چه‌نده‌ها وه‌زاره‌ت و دام و ده‌زگای حکومی و حزبی به ڕه‌سمی ئاگادار کراونه‌ته‌وه که ده‌ست به لێکۆڵینه‌وه بکه‌ن له فایلی ئه‌و که‌سانه‌ی که به دز و گه‌نده‌ڵ تاوانبار کراون.
له هه‌فته‌کانی پێش‌و سه‌فین دزه‌یی وه‌زیری په‌روه‌رده له سه‌ر فه‌رمانی کاک مه‌سعود بارزانی لیژنه‌یه‌کی ناردۆته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سۆران بۆ لێکۆڵینه‌وه له دزی و گه‌نده‌ڵێکانی محمد سالح به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی سۆران ، گوایه محمد سالح به لیژنه‌که‌ی وتوه ئێوه بۆ له من ڕا ده‌ستان پێ کرد خۆ دز و گه‌نده‌ڵی له من گه‌وره‌تر هه‌نه له سۆران بۆ ناچن له قائمقام و لق و ته‌ندروستی و.....هتد ده‌ست پێ بکه‌ن.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ته‌ندروستی خۆی سه‌ردانی چۆمانی کرد و ده‌ستی به لێکۆڵینه‌وه کرد له سه‌ر ئه‌و دزی کاریانه‌ی که له ته‌ندروستی چۆمان کراوه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌ڕێز (پ) په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه‌وه کرد هه‌واڵه‌که‌یان لۆ پشت ڕاست کرده‌وه وه ووتیان له ماوه‌یه‌کی نزیک ده‌ست ده‌که‌ین به لێکۆڵینه‌وه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سۆرانیش که به‌ڵگه و دۆکومێنتی زۆرمان به ده‌ست گه‌یشتوه له سه‌ر ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه.
له لایه‌کی تره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ک له لقی ده‌ی سۆران ئاشکرای کرد که علی حوسێن به ڕه‌سمی ئاگادار کراوه‌ته‌وه که ده‌ست به لێکۆڵینه‌وه بکات له فایلی پێنج که‌س که پله‌ی ئه‌ندام لق و ئه‌ندام ناوچه‌یان هه‌یه له لقی ده
واخه‌به‌رمان پێ گه‌یشتوه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانی سۆران و تۆمارگه‌ی خانوو به‌ره که یه‌کێک له‌و دزه گه‌ورانه ده‌ستی کردوه به گۆڕینی تاپۆی بینایه و مولکه‌کانی له سۆران و هه‌ولێر بۆ سه‌ر ناوی خزم که‌سوکاره‌کانی خۆی هه‌تا بتوانێت فێل له لیژنه‌ی لێکۆلینه‌وه بکات جونکه ئه‌م دزه مولک و بینای گه‌وره‌ی به پاره‌ی دزی دروست کردیه .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























