<

گەندەلییە كانى لیواى نەوت و گازى سلێمانى فەوجى نەوت و گازى كۆیە

20/05/2012, 12:00 (GMT+1)

بەهۆى دیارنەمانى (200)ملیۆن دینار هەرەشە لە كۆمەلێك كەسى ئیدارى و ئامرسریەكانى ئەو فەوجە كراوە كە دەبئ وەسلى بەتالیان بۆ پربكەنەوە بۆ شارد نەوەى ئەو برە پارەیە كە دزراوە ئەگەر نا لەسەر كارەكانیان لا دەبرێن .
یەكێك لە كارمەندەكان كە نەى ویست ناوى خۆى ئاشكرابكات پێى راگەیاندین :كەمانگانە برى (60000)دینار لە موچەكانمان دەگێرنەوە لەبرى خواردنى رۆژانە هەروەها وتى ئێمە نازانین ئەم پارانە بۆچى لێمانى دەگێرنەوە ئێمە زۆربەى سریەكانمان خواردنمان لەسەر ئەم كۆمپانیانەیە كە پاسەوانیان لێدەكەین .
هەروەها یەكێكى تر لە شایەت حالەكان پێى وتین كە فەرماندەى لیواو فەرماندەى فەوجى كۆیە و بەرپرسانى ئەو فەوجە رۆژانە دەچنە سەر زەوییە چاكەكان و باخە گەورەكانى ئەوناوچەیە و دەوروو بەرى بە مەبەستى كرینى ئەو مولكانە ، ئەو دەلئ :ئەگەر بەم پارانە نەبئ ئەمانە چۆن دەتوانن ئەوەندە مولكە بكرن .هەروەها دەلئ لەم مانگەدا بردنى پارەكان زۆرتر بووە وە فشارى زیاتر دەكەنە سەر كارمەند و ئامر سریەكان بۆ هێنانى وەێلى بەتال و ئیمزا كردن لەسەریان .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان