<

تۆ بڵێ ى لە دەڤەرى رانیە كەسێكى هێندە گەمژەو نەفام هەبێت .......!؟

16/12/2011, 12:00 (GMT+1)




ریكەوتى 11 / 12 راپۆرتیكى بى سەروبەرم لە سایتى كوردستان نیت خویندەوە كەباسیكى لە سەر فرۆشتنى كورسى پەرلەمان تیدا بوو ،هەرچەندە من لە نزیكەوە ئاشنایەتیم لە گەل عبداللە مام على نەبوو بەڵام بەو ناسینەى كە لە دەمى خەلكەوە لە سەر ناوبراوم پەیدا كردبوو ئەگەرچى ئەم هەوالەم زۆر بى سەرو بەرو بێ بنەما دەهاتە بەر چاو بەڵام ویستم بە تەلەفۆن لە گەل ناوبراو قسە بكەم وهەندى زانیارى سەبارەت بەو مەسەلەیە وەربگرم دەركەوت ناوبراو ئەم هەوالەى نەبیستبوو چونكە دەیوت قەت سایتى كوردستان پۆستم نەكردۆتەوە. كاتى داوام لیكرد سایتەكە بكاتەوە و دواتر وەلامیكم بداتەوە ئامادەیى خۆى دەربرى منیش لە پەیوەندى دوەممدا لیم پرسى بۆ ئەم هەوالە وەلامت چیە زۆر بە خوێن ساردیەوە ووتى ئەم جۆرە هەوالە و ئەم جۆرە كەسانە شیاوى وەڵام دانەوە نین و ناكرێ نرخ بۆ ئەم جۆرە قسانە دابنرێ و گوما نیشم لە رابردوى خۆم نیە و لە جەماوەرى ناوچەكەش ممنونم ئەگەر كەسیان نەناسیبێ منیان ناسیوە و پاداشى خۆم وەرگرتۆتەوە.

لەم ووتوو ویژە و لە ئاكامى چەند پرسیاریكدا من دەمەوى وەكو شتیكى ویژدانى وەڵامیك بۆ ئەم بەناو نوسەرەى كەناوى خۆى ناوە هاوكار رانیەیى بدەمەوە نەك بۆ دیفاع لە عبداللەى مام عەلى بەڵكو دەمەوێ بلیم باوەر ناكەم لە دەڤەرى پیرۆزى رانیە و ناوچەى بیتوین كەسێكى هیندە نەزان و گەمژە هەبێ شتى لەم بابەتە بنوسێ بۆیە د لنیام یا خەلكى شوینیكى ترە یا زۆر یاغنیش و نەفامە و ئاگاى لە یاساكانى پەرلەمان نیە كە نزیكەى 40 ئەندام پەرلەمانى ئۆپۆزیسیۆنى تیدایە و هەموشیان لە قانون شارەزان ئەگینا قەت هێندە خەڵكى بە گێل نەدەزانى بەم هەواڵە سەرقاڵیان بكات ، جگە لەوەش ئالوگۆرى ئەندام پەرلەمان لە سەر ئارەزوو ویستى تاكە كەس ناكرێ .

ئەوەى بۆم دەركەوت لە شوینى ناوبراو كەسێك هاتوە بە ناوى رازاو محمود فرج بەڵام دواى زیاتر لە 20 رۆژ كە دكتۆر رفیق سابیر وازى هیناوە و بەپێ ى یاساكانى پەرلەمانیش دەبوایە كەسیكى پارتى بچیتە شوێنى ئەو كە لە لیستى كوردستانیدا ناوى د یارى كراوە بەلام بە پى ى ریكەوتنى یەكیتى و پارتى بۆ پاراستنى ریكەوتنى ستراتیژى نێوانیان دەنگى ئەندامانى پەرلەمانیان وەرگرتوە سەبارەت بە هاتنى قادرى ئاسایش چونكە لە راستیدا نەك لە شوینى كاك عبداللە بەڵكو لە شوینى دكتۆر رەفیقیش نۆرەى قادرى ئاسایش نەبوە تا لە بەر خاترى ئەو بە پارە یا بێ پارە دەستى بۆ هەڵبگرێ ئەم راستیە ش تیكراى ئەندامانى پەرلەمان بە ئۆپۆزیسیۆنیشەوە دەزانن.

لە راستیدا من خۆشم وردەكارى ئەم باسانەم نەدەزانى بۆ یە بەواجبى سەرشانى خۆم زانى ئەم رونكردنەوە بنوسم تا ریگە لە و چەواشەكاریانە بگرم كەدلى خەلكى كوردستانى بەو درۆ شاخدارانە دەرەنجینن. یاساكانى پەرلەمانیش سەبارەت بە ماف و ئیمتیازاتى كەسى خانەنشین لە پەیرەوى پەرلەماندا نوسراون و هەموو كەس دەتوانێ بیانزانێ هیچ پێویستى بە پرس كردن بە لیژنەى یاسایى نیە وەكو هاوكار رانیەیى نوسیویەتى چونكە بە ویژدانەوە دەبێ باس بكرێ سالى رابردوو ناوبراو تاكە ئەندام پەرلەمانە لە كاتیكا خۆى ئەندام پەرلەمان بوە لەرۆژنامەى ئاسۆدا نوسینیكى بلاوكردۆتەوە كە خا نەنشینكردنى ئەندامى پەرلەمان كاریكى نایاساییە و و دەبێ رابگیرێ ، هەروەها لە سەرەتاى پەرلەماندا لە كۆبونەوەى فراكسیۆنى سەوز و دواتر بەنوسراویك بۆ كاك دكتۆر بەرهەم داواى كردوە ئەندامیەتى پەرلەمان پێویستە بێ مووچەو تەنها وەكو پیشمەرگایەتى خۆَبەخش بۆ گەل و نیشتمان بێت كە دەردەكەوێ هاوكار رانیەیى لە هەمو ئەو راستیا نە بێ ئاگایە.

دواى پەیداكردنى ئەم زانیاریانە تەنها بۆ ویژدانى خۆم ئەم بابەتەم بلاو كردەوە وە پەند ێكى كوردى هەیە دەڵێ ئەوەى خەڵك بە گێل دەزانێ خۆى .......




 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان