گەندەڵییەكانى فەرمانگەى تەندروستى سلێمانى یەكەى هاتووچۆیشى گرتەوە
01/01/2011, 12:00 (GMT+1)
كارمەندێكى یەكەى هاتوجۆ
یەكەى هاتووچۆى سەربەفەرمانگەى تەندروستى سلێمانى، بەشێكى گرنگى فەرمانگەى تەندروستى یە،تێكڕاى ئەو ئۆتۆمبیل و ئەمبولانس و
خودڕەوانە دەگرێتە خۆى ،كەفەرمانگەى تەندروستى و تەواوى نەخۆشخانەو مەڵبەندو ناوەندە تەندروستییەكان بەكارى دەهێنن،ئەمە وجگە لە دابینكردنى بنزین وگازوایل وڕۆن و تایەو ....هتد. بۆ تەواوى ئۆتۆمبیلەكانى سەر بەفەرمانگەى تەندروستى سلێمانى بەگشتى..
لەوەتاى بەڕێز دكتۆر ڕێكەوت حمە ڕشید ، بەڕێوەبەرى گشتى یە بەوەكالەت ،دیارە گەندەڵییە هەنووكەییەكان هیچ شوێنێكى وەك بنكە و
مەڵبەندو نەخۆشخانە گشتى یەكان و یەكەكانى تر بێ بەش نەكردووە ،لەسایەى فەرهەنگى خزم خزمێنەو حیزبایەتى و نامە و تلفۆنى ئەم وئەو ئەوەتا پشكێكى باشیش بەر یەكەى ناوبراو كەوتووە ! بەهارى ئەم ساڵ ،دەنگۆى ئەوە بیسترا كە پارەیەكى زۆر لەئەنجامى مامەڵەى تایەو پاترى و هەندێ شتى تر لەناو یەكەى هاتووچۆ بەدیار نەماوە .كە ئەویش لەسەر 4 ــ 5 كەسى دیارى ناو یەكەى هاتوچۆ ساغ بوەوە ، یەكێ لەو كەسانەش لێپرسراوى گشتى ،یەكەى ناوبراو بوو. دواى ئەنجامدانى لیژنەى نائەكتیڤ و گەلێ بێنەوبەرەى بێ سوود بەفەرمانێكى كارگێڕى لەلایەن بەشى یاساى فەرمانگەى تەندروستى سلێمانى یەوە دران بەدادگاى سلێمانى ،تا لێپرسینەوەو شرۆڤەیان لەگەڵدا بكرێت . ئەگەر چى سەرەتا كەیسەكە لەلایەن فەرمانكەى تەندروستى سلێمانى یەوە زۆر گەورە كراو بەهەند وەرگیررا ،تابڵێن یاسا لەناو ف . ت . سەروەرەو لێپرسینەوە هەیە ! بەڵام زۆرى نەبرد و لەسەرخۆ هەر لەلایەن ف . ت . وە كپ كرایەوەو ، دیزە بەدەرخۆنەكرا ! ئەویش لەبەر ئەوەى زۆر زوو فریشتەكانى ئەهلى واستەو سیللەى ڕەحمى خزمایەتى هاتنە زمان و ئاو كرا بەئاگردا !! هەموو سزا ئیدارى و یاساییەكەیان ئەوە بوو،كەبڕێك لەو پارەیەى كە حەپەلووش كرابوو، بگەڕنرێتەوە جێگاى خۆى .ئیتر بەبێ هیچ جۆرە سزادانێكى یاسایى ،بۆدووبارە نەكردنەوەى !! ئەوەتا ئەمڕۆش هەر ئەو شۆڕە سوارە لێپرسراوە،كە بەڕێز د.ڕێكەوت ، وەك بەڕێوەبەرى گشتى نەیتوانى هیچ كارێكى یاسایى بەرامبەرى بكات ! ((بەوێنەى لابردنەكانى بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى منداڵان و لێپرسراوى مەڵبەندى تەندروستى سرچنار كە هەمووى 24 كاژێرى نەخایاند !!)) .. دەرئەنجامى هەموو ئەم جۆرە كارانەش لەهەموو جێگایەك ،بمانەوێت نەمانەوێت شەقامێكى زۆر ناتەندروست ئەخاتەوە و كاریگەرى و ئاسەوارى نێگەتیڤ لەسەر دەوروبەر بەجێ دەهێلێت ،ئێستا لێپرسراوى نابراو بكوژ وببڕ خۆیەتى و هیچ گوێ نادات بە كارو فەرمان و نووسراوەكانى سەروو خۆیەوە !! بەئارەزووى خۆى كارمەند دەگوێزێتەوەو چى بەخەیاڵیدا هات دەیكات ، بەكوردى و بەكورتى وەك پێگەیەكى سەربەخۆ كارى خۆیان دەكەن .
هەندێ لەوكارانەى ترى ئەم لێپرسراوە ، كە توانیوویەتى ڕووى ف .ت . سلێمانى پێ جوانتر بكات ــ بەبەڵگەو گەواهى زۆرەوە ــ دەیان خەینە بەردەست ، ئەمانەن :
ئۆتۆمبیلى پیكاب دەبڵ ، بەیانیان تا كۆتایى دەوام تابلۆى شینى فەرمانگەى هەڵگرتووە ،كەژمارەكەى ((440 و.تەندروستى)) یە ، دواى دەوام هەر هەمان دەبڵ ،تابلۆى زەردى مەدەنى ژمارە ((16436سلێمانی)) بەستووە !
ڕۆژانە بڕى 70 لیتر بنزین ، وەردەگرێت بۆ ئۆتۆمبیلێكى ((خەوێنراو))، واتە لەكارو خزمەتدا نى یە ..
سەرچاوەى سەرەكى بنزینى ڕۆژانە بۆ ئۆتۆمبیلە تایبەتییەكانى ماڵى خۆیان ، لەبنزینخانەى سەرەكى ف . ت. دابین دەكرێت ..
وازهێنان و خۆگواستنەوەى هەندێك لە كارمەندانى ناو ئەم ستافە، بۆبەشەكانى تر،لەبەر ڕازى نەبوون و بارگرژى نێوان لێپرسراوو كارمەند و مل كەچ نەكردن بۆ بڕیارە دزێوەكانى ناوبراو ..
هەموو ڕۆژانى شەممە كەپشووى فەرمى بەڕێوەبەرایەتى یەكانە ، لەوانەش (یەكەى هاتووچۆ) ، كەچى لێپرسراوى نابراو هەموو ڕۆژانێكى شەممە لەبەر كارە تایبەتییەكانى خۆى لەژوورەكەى خۆى دەمێنێتەوە ، كەئەمەش خۆى بۆ خۆى جێگاى گومانە !!

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان