پێشمەڕگە ئەو ناوە گەورەو ئەو ماڵە وێرانە
19/10/2011, 12:00 (GMT+1)
ناوی پێشمەرگە ئەو ناوەی كە لە ڕۆژە سە ختە كاندا هەموو كە سێك جورئەتی ئەوەی نە دكرد تە نانەت ناو یشی بێنێت . چونكە ببوو بە سومبولی بە رخودان و بە رنگاربوونەوەی دیكتاتۆرو تاكە چرای ڕووناكی خە لكی چەوساوەی كوردستان بوون كە شەوی پڕ چاوە ڕوانیان پێ رووناك بكەنەوە . پێشمەڕگەی ئەوێ ڕۆژێ بۆ رزگاری كوردستان تێدە كۆشان لاوانێك بوون هە موو خۆشیو خۆشە ویستانیان جێ هێشتبوو لە پێناو بە دی هێنانی مافە كانی كورد . لە كۆتایشدا هە رپێشمەڕگە بوو ئە مڕۆی ئازادی بۆ كورد دەستە بەر كرد .ئێستاش ئەو لاوانەی ئەوێ ڕۆژێنە لە سەر كورسی حكومەتن بە رپرسیی هێزی پێشمەرگەن بەڵام .چ بەرپرساریەتیەك كە نە یان توانی درێژە بە هەڵوێستە كوردایە تیە كانیان بدەن . لە كاتێكدا كورسیو پارەو و ڤێلاو ئۆتۆمبیل شاز و دە فتە ر دۆلار وا بە ر چاوی گرتوون ئە ڵی ئەوان نە بوونە لە رۆژ گارە سە ختە كان. ئە گە ر بیریان بێت نا بێت پێشمە رگە ی ئە مڕۆ ئاوا بە زە لیلی ببینین لە كاتێكدا ئێمە ئەوەی كە پشتمان بێت بۆ ئەوەی پارێزگاری لە كوردستان بكات و سە روەری حكومەت و پە رلە مان بپارێزیێت. تە نها پێشمە رگە یە . بەڵا بە داخەوە كاتێك
سە یری گوزەرانی هە ر پێشمە رگە یە ك بكە یت لە كوردستان بۆتە هە ژار ترین چینی
كۆ مە لگا لە كاتێكدا هە موو هێز ە كانی ناوە خۆ ئاسایش مامۆستا فە رمانبەری هە موو داموو دە زگا حكو میە كان موچە یان زۆر باش بووە هە موو ئیمتیازاتێكیشیان پێ دراوە بە ڵام بۆ پێشمە رگە نابێت.؟ سە یرە لە كوردستان وای لێهاتووە ئۆخەی ئۆ خەی هەركەس بۆ خۆی . بۆ دە بێت لە كاتی تە نگە شەی سیاسی پێشمە رگە تان بیر بێتەوە .ئە ی پە رلە مان ئێوە چین تا كە ی بێدە نگی ئە شكێنن .هیوا دارم مو چەی
پێشمە رگە ش هاوتای وە زارە تە كانی تر بكرێت بۆ ئە وەی هە ر نە بێت بتوانی باری گوزەرانی باشتر بكات ئێوەش گوێیان لێبگرن چونكە هە موو ئە و ئازادیو ئارامیە لە ساییەی هێزی پێشمەرگە یە .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























