سوپا وجهندرمهی ده‌وڵه‌تی فاشی تورک دوو لاویان شه‌هیدکرد..
05/04/2009, 12:00 (GMT+1)


ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتی فاشی تورکیا له کاتی هاتنی ئۆباما به چ چاوهڕوویهکهوه باس له دیموکراسی تورکیا بکات و له هه‌مان کاتیش‌دا ئۆباما له به‌رده‌م تاقیکردنه‌وه‌یه‌ک دایه ده‌بێ قسه‌یه‌ک بکات ده‌رهه‌ق به‌و ره‌وشه‌ی که ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا به ناوی دیموکراسییه‌وه هێناویانه‌ته ئاراوه.
به‌یانی ئۆباما ده‌گاته تورکیا ، له‌وێدا وته‌یه‌ک له په‌رله‌مانی تورکیا پێشکێش ده‌کات و، به جیا له گه‌ڵ هه‌رچوار پارته سه‌ره‌کییه‌که‌ی تورکیا که DTP یه‌کێکه له‌وان کۆده‌بێته‌وه. ئه‌م کۆبوونه‌وانه بۆته جێگه‌ی ناره‌حه‌تییه‌کی زۆری فاشسته‌کانی تورک و پییانوایه سه‌رکه‌وتنه‌کانی DTP وایکرد ئۆباما کۆبوونه‌وه‌یان له گه‌ڵدا بکات و ،که زۆر شیکردنه‌وه‌ی جۆراوجۆری رۆژنامه‌کانی تورکیا وای بۆ ده‌چن که DTP له کۆبوونه‌وه‌که داوا له ئۆباما دهکاتو پییدهڵێن: PKK هه‌موو کوردی له پشته و ئه‌وانیش نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی ئه‌وانن ، بۆیه ناکرێت گه‌لێک به تیرۆر ناوزه‌د بکرێت.
ده‌وڵه‌تی فاشی تورکیا به سه‌رۆکایه‌تی AKP ی فاشست ، زۆر ناره‌حه‌ته و ده‌یه‌وێت به هه‌ر به‌هایه‌ک بێت ئۆباما ئه‌و کۆبوونه‌وه له گه‌ڵ نوێنه‌رانی کورد نه‌کات ، هه‌ر بۆیه وه‌ک شێت و هاری لیهاتووه و که‌وتووته گیانی خه‌ڵکی سڤیل و توندوتوژییان ده‌رهه‌ق ئه‌نجام ده‌دا.
فه‌رموون کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه بکه‌ن بۆ بینینی تاوان و تیرۆری ده‌وڵه‌تی تورک:
http://www.youtube.com/watch?v=e8sLBJhgygI
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان


















