بەرێز وەزبرى خوێندنى بالأ و توێژینەوەى زانستی
14/05/2014, 12:00 (GMT+1)
مامۆستایان و كامەندانى كۆلیژى تەكنیكى سلێمانى
بەرێز سەرۆكى زانكۆى پۆلیتەكنیكى سلێمانى
ئەمە بۆ دومین جارە ئەم یاداشتە دەخەینە پێش چاوى بەرێزتان، كۆلێژى تەكنیكى كارگێرى یەكێكە لە دەسكەوتەكانى كۆمەڵانى خەڵك وناوەندێكى ئەكادیمی شارى سلێمانییە، تا ئیستاش بە سەدان قوتابی پێگەیاندووە، لەبوارەكانى كارگێرى و ژمێریاردا، بەلام بەداخەوە دواى ئەوەى كۆلێژەكەمان سەربەخۆیی وەرگرت و وەكو كۆلێژێكى سەربەخۆ لە رووى كارگێرىیەوە لە كۆلیژەكانى تر جیاكرایەوە، بەڵام مەخابن نزیكەى زیاتر لە شەش مانگە كۆلیژەكەمان نە راگرى بۆ دانراوە و نە یاریدەدەرى راگر و نەبەشەكانى وەكو پێویست جیاكراونەتەوە لە كۆلیژەكانى تر، بەڵام سەرەراى ئەو كەموكورتیانەى كە روبەروى كۆلیژەكەمان بۆتەوە لە پێنەدانى موچە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران بەڵام هەر خۆ راگر بوین، نەبونى هۆلى پێویست بۆ وانە وتنەوە، هەر خۆ راگر بوین، دەیان كێشەى تر هەر خۆ راگر بوین. بەڵام خەریكە جامى سەبرمان پڕ دەبێ بۆیە بە باشمان زانی چەند كێشەیەك بخەینە روو:
لە یاداشتى یەكماندا بۆ بەرێزتان لە رێگەى بەرێوەبەرێكى گشتى وەزارەتەوە جەنابتان پەیمانتان پێداین كە چارەسەر كێشەكان بكەن بەڵام :
1. راگر و یاریدەدەرى راگر بۆ كۆلیژەكەمان دانەنێن، تەنها لەرێگەى راوێژكردن لەگەڵ مامۆستایانى كۆلیژەكەمان راگر دابنێن بەڵام بەداخەوە تا ئیستا بۆ تەنها جارێكیش سەردانت نەكردویین.
2. دانانى یاردەدەرى راگر و سەرۆك بەشەكان لەلایەن سەرۆكایەتى زانكۆوە دابنرێت لە رێگەى كێبركێ زانسیتیەوە، نەك خزم و خزمێنە.
3. دوورخستنەوەى ئەو كەسانەى كە رابردویەكى ناشیرینیان هەیە وەكو مامۆستا عەرەبە بەعسیەكان و ئەو كەسانەى كەشتى بەد رەوشتیان لەسەرە بەڵام تاكو ئیستا هیچ ئیجراتیك بەرامبەریان نەكراوە.
4. دوورخستنەوەى ئەو كەسانەى كە گومان لە بروانامەكانیان دەكریت بە پارە بروانامەكانیان وەرگرتووە.
بەڵام بەداخەوە ماوەى هەفتەیەكە یەكێك لەوكەسانەى كە رابردویەكى قێزەوەنى هەیە و لە زانكۆى بەغدا بە شاهیدى چەندین قوتابى كورد لە كۆتایی هەشتەكاندا (رەفیق حزبی بووە) لە زانكۆى بەغدا ودەستى هەبووە لە گرتنى چەندین قوتابی كورد و سیخوری كردن بەسەر قوتابیانى كوردەوە كەچى
- ئیستا بوە بە پاڵەوان لە ناو كۆلیژەكەماندا و وەكو راگر هەڵس و كەوت دەكا. ئەم كەسە جگە لەوەى گۆمانی زۆر لەسەربەدەست هێنانى بروانەمەكانى دەكریت چونكە مامۆستاكانى زانكۆى بەغدا (كۆنە بەعسیەكان) زۆر نزیكین و ئیستاش هاتووچۆى یەك دەكەن بۆیە كەسێكى زۆر بێ توانایە لە رووى زانسیتى و ئەكادیمیەوە.
- ئەم كەسە پێشتر لە پەیمانگاى تەكنیكى سلێمانى بووە ، چەندین لیژنە و چەندین جار سزادراوە لەسەر بەد رەوشتى وچەندین جار هەوڵى گۆاستنەوەى دراوە.
- چەندین جار بە برێك پارە قوتابی لە وانەكاندا دەرچواندووە ئەمەش لە ساڵى 2010 رویداوە پاشان لیژنەیەكى وەزارى لەسەر دروست بوو بەڵام كێشەكەى دیزە بە دەرخۆنە كرا.
- چەندین جار لەلایەن كەس و كارى قوتابیەكانەوە رووبەرووى توند و تیژى بۆتەوە چونكە هەوڵى كارى بەد رەوشتى لەگەڵ قوتابیەكانداوە.
- تا ئیستا بە هۆى ئەو مامۆستایەوە چەندین قۆتابی (ژن) بە تەلاقدان دراوە لەسەر ئەوەى پەیوەندی هەبووە و بە تەلەفون شەوانە قسەى لەگەڵ كردوون.
بۆیە لە كۆتایدا داواتان لێ دەكەین وەكو خمخۆرێكى زانست و زانیارى لە گوردستاندا خەڵكانى وەكو (ح. ع.ح.) لە پرۆسەى خۆێندن و ناوەندەكانى خوێندنى بأڵا دووربخەنەوە. دەنا ئێمە ناچار دەبین رێگەى تر بگرینە بەر چونكە پێشتریش ئەو كەسانەى كە پۆستى راگرى كۆلێژیان هەببوە بە هەمان شێوە لەسەر كارى نابەجێ دوو خرانەوە نمونەشیان (دكتور ف.).
هیوادارین كە جەنابتان وەكو باوكیێك گۆى لە داواكاریەكانمان بگرن.
مامۆستایان و كامەندانى
كۆلیژى تەكنیكى سلێمانى
9-5-2014

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان