بنه‌ماڵه‌ی جه‌لال نه‌وتی کوردستان به‌تاڵان ده‌با.. دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریمیش شهریکهدزه..
24/03/2010, 12:00 (GMT+1)

له گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو رێگرییه ، هه‌ردوو بنه‌ماڵه له به‌تاڵانبردن نه‌وه‌ستان ، هه‌ریه‌که و له زۆنی خۆیدا به پشتبه‌ستن به پۆست و میلیشیاتهکانیان ئه‌و کۆمپانیا تاڵانچییانه‌ی دنیاێیان هێنایه کوردستان،بۆ گه‌ڕان به‌دوای نه‌وت و ده‌رهێنانی، به‌جۆرێ به به‌رچاوی دنیادا تا ئه‌و جێگایه‌ی توانیان به پاره‌یه‌کی زۆر که‌م نه‌وتی کوردستانیان به ئێرانی تیرۆریست فرۆشته‌وه ، دیاره ئه‌م پرۆسه‌ی به‌تاڵانبردنه ئێستاش به‌رده‌وامه.
کۆمپانیای ڤاست ئکسپلۆرهیشن له‌م دیکۆمێنتهی خواره‌وه پشکه‌کان و نێوی هه‌ندێ له شه‌ریکه‌کانی ئاشکرا ده‌کات که به ته‌نسیق له گه‌ل قوبادی جه‌لال هاتونه‌ته کوردستان وبۆ گه‌ڕان به‌دوای نه‌وت له قه‌ره‌داغ ودواتریش به‌تاڵان بردنیی نه‌وته‌که بۆ پشکه‌کان ، له‌لاپه‌ڕه‌ی 6 دا پشکه‌کان دابه‌شکراوه بۆ جه‌لالییه‌کان 20%.
(Niko 37%
Vast 37%
Groundstar 6%
KRG 20%).
یه‌کێ له‌و شه‌ریکانه دیاره دکتۆر نه‌جمه‌دینه که پاڵیوراوی جه‌لاله بۆ په‌رله‌مانی عێراقی ناوی له‌لاپه‌ڕه‌ی 19 ی ئه‌و دۆکۆمێنته هاتووه..ئه‌و به‌ناو دکتۆره گوایه کوردێکی عه‌یار 24 ه به‌ڵام ده‌رکه‌وت دزێکی عه‌یار 24 ی جه‌لاله ، به ئه‌ندام په‌رله‌مان به ته‌زویری جه‌لالییه‌کانی که‌رکوک ده‌رده‌چێت ،که ده‌چێته په‌رله‌مانی عێراقیش ناچێت بۆ به‌رگریکردن له مادده‌ی 140ی که‌رکوک ، به‌ڵکو بۆ به‌رگریکردن له یاسای نه‌وت و غازی کوردستان ، تا به هاسانی ئه‌وه‌ی هه‌ردوو بنه‌ماڵه کردوویانه به‌تاڵانی ببه‌ن.. فه‌رموون له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆکۆمێنته به کلیککردن له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه:
https://www.kurdistanpost.com/biz/pdf_files/VASTExporation.pdf
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان





















