<

کاری نایاسایی بەپێی یاسا

19/12/2013, 12:00 (GMT+1)


کاتێک کەباس لە یاساو سەروەری یاسا و حوکمی قانون دەکرێت، هەمومان ئاهێک بە سینەماندا دێت و دەپرسین ئاخۆ رۆژێک دادێت ئێمەش وەک سەرجەم گەلانی جیهان لەژێر چەتری حوکمی یاسادا یەکسانبین ؟ یاخود هەرهیچ نەبێت مامەڵەیەکی یاساییمان لەگەڵدابکرێت ئەگەر سەپێچیمان کر؟ ، گومانی تێدا نییە کەسێک نەماوە لەم هەرێمەدا شەقی نایاسایی بەدەست یاساوە نەخواردبێت.
با زۆر درێژە بەخەونە ڕەش وسپیەکانی خەڵک نەدەین کە هەمیشە لەکۆبوونەوەکاندا ڕەنگ دەکرێت بە ئەرخەوانی، بۆیە دەمەوێت بێمەسەر ناوەرۆکی بابەتەکە کە یەکێکە لەو قولاپە نایاساییەی راوچییەکانی هاتوچۆ کە کەم کەس هەیە لەدامێنی گیرنەبوبێت،ئەویش "کامێراکانی چاودێری" ن ، ماوەیەک لەمەو بەر کاتێک هەواڵی کڕینی چەندین ئۆتۆمبێلی گرانبەها بڵاو بویەوە کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆوە بۆ ئەفسەرو پلەدارەکانیان کڕدراوە سەیرم پێدەهات، ئاخۆ دەشێت خەڵکی ئەم هەرێمە ئەوەندە ناهۆشیارو نەزانبن ئەم هەموو غرامەیەکرابێتن تا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆداهاتی بگاتە ئەو ئاستە؟ چەند سەرم دەهێناو دەمبرد ئەقڵم نەیدەبڕی ، ئەم پرسەلام بوبوبە بەماخۆلان هەرچیم دەکرد سەرم لێی دەرنەدەکرد، بۆیە زۆرهەوڵمدا سەرەداوێکم دەستبکەوێت هەرهیچ نەبێت قەناعەت بەخۆم بکەم ، بەلام ئەوەی کە سەرم لێدەرکرد دواتر وتم شەڵڵا هەر وازم لێبهێنایە چەند قێزەونە!.
چونکە چەند جارێک بەدوای کامێراکانی چاودێریدا دەگەڕرام تەماشام دەکرد پێش تابلۆی ئاگادارکردنەوە خۆیان لەسوچێکدا مەڵاس دەدەن و وێنەی خێارایی ئۆتۆمبێلەکان دەگرن واتە لەکامێرای چاودێری رەت دەبییت ئەنجا دوای نزیکەی ١٥٠ مەتر دەگەیتە تابلۆیەک کە نوسراوە(٦٠کم) بەڵام تازە بەکەڵکی چی دێت کە بەخێرایی(٧٠ یان ٨٠کم) لەکامێرات دابێت ، ئەمە قاڵ-ی دوای گورگە، زۆرم بەلاوە سەیر بو کە کەسێک پلەی ئەفسەری هەبێت و ئەوەندەش نەفسیەت نزمبێت لەپێناو غەرامەی هاوولاتیاندا فێڵ و تەڵەکەبکات ،چونکە بەڕاستی ئەمە گەورەترین کاری ناقانوونیە کە "بەحساب پیاوە قانونییەکانی هاتوچۆ"بەرامبەر شۆفێران دەیکەن تەنها بۆ کۆکردنەوەی داهات دزیەکی شەرمهاوەر بەیاسادەکەن .
دواتر کاتێک تێبێنم کرد شتێکی زۆر ناشەریفانەم بەدیکرد ئەویش ئەوەیە کاتێک شەفێریک بەهۆی سەرپێچی یاساییەوە پسۆڵەی غەرامەی بۆدەکرێت لەسەرپسۆڵەکەی نوسراوە لەماوەی یەک هەفتەدا پێویستە بری غەرامەی دیاریکراو تەسلیم بکەیت بۆئەوەی لەسەرت زیاد نەبێت ،کاتێک شۆفێر ئەم نوسراوە لەسەرپسۆڵەکەی دەبینێت خێرا خۆی دەگەیەنێتە بەڕێوە بەرایەتی هاتوچۆو غەرامەکەی تەسلیم دەکات ، بەڵام ئەوەی تێبینیم کرد ئەوەیە کەپاش فرٶشتنی ئۆتۆمبێلەکەو بە ناوکردنی لەلایەن کڕیارەوە یان کاتی بوێکردنەوەی ساڵانە کەهەندێک جار زیاتر لە سێ تا چوار ساڵی بەسەردا تێپەڕدەبێت کەم کەس هەیە کە وەسڵی تەسلیم کردنی پارەی مابێت یان هەندێک هەربیریشایان نەماوە ، بۆیە جارێکی تر گەرامەکەیان لێ وەر دەگیرێتەوە چونکە لە بەڕێوە بەرایەتی هاتوو غەرامەکەی نەسڕیوەتەوە و لەکەتی ئەومامەڵەیاساییانەدا جارێکی تر پارە لە شوفێران وەردەگیرێتەوە ، بەڕاستی ئەکەم حاڵەتانەم بینی تاقەتم چو بەدوای ئەم بابەتەدا جبگەڕێم هێڵنج م دەهات کە ئەم یاسایە چەند کاری نایاسایی و بۆگەنی پێدەکرێت کەسیش ناتوانێت بڵی لەل دەڵێن ئەوەتابەڵگە.
ئەمە سەرەنینۆکێک بوو لەخەرمانێک ئەی ئاخۆ چی تریش دەکەن کەمیشن و خەڵکی تیریش هەر ئەقڵمان بۆی ناچێت.
دەک داوەشێن بەڕێوەبەرایەتی سواڵکەر و نەفسیەت نزم و ساختەچی..... بەڕاستی داوەشێن.



ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان